میوانه خۆشه‌ویسته‌کان، هاوڕیان
له لایه‌ن خۆم و کومه‌ڵیک له ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌ی
پێشوی کۆمه‌ڵه‌وه په‌ڕ به ده‌ڵ به خێرهاتنتان عه‌رز ده‌که‌م. هاتنی ئیوه‌ی
ئازیر ده‌بێته هۆی گه‌رمتر و شکۆدارتر بوونی بیره‌وه‌ری ڕۆژی گیان به‌خت کردنی کاک سه‌عیدی موعینی ناسراو
به خانه یه‌که‌م پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه. کۆمه‌ڵه ئه‌م ڕوژه‌ی، وه‌ک رۆژی پیشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه دیاری
کرد.
به‌ڕیزان،
کاک سه‌عید تا چه‌ند مانگ پێش ڕوخانی ڕژیمی پاشایه‌تی له
ئیران له ساڵی 1357 هه‌تاویدا وه‌ک زیندانی سیاسی له زیندانی ڕژیمی شادا بۆ. له
ماوه‌ی زیندانی دا 27 مانگی ته‌واو له ژێر ئه‌شکنجه و ئازاری ساواکی ڕژیمی شادا
به‌و په‌ڕی له خۆ بردویه‌وه ڕاوستا و کۆڵی نه‌دا. له‌و 27 مانگه‌دا ساواک دێویست بزانی کاک سه‌عید
ئه‌و جزوه ده‌سنوسه که له کاتی ده‌ست گیر کردنیدا پێ بووبوو له کێ ورگرتووه.
ولامی کاک سه‌عید هه‌ر ئه‌مه بوو:" له پارکی ناو شار له ژیر داریکدا
دیتومه‌ته‌وه و له که‌سم ورنه‌گرتووه". سه‌ر ئه‌نجام کاک سه‌عید له‌و سه‌نگه‌ره‌دا
چوکی به دوژمه‌نانی ئازادی دادا.
30 ساڵ له‌وه پێش له ڕوژێکی وه‌ک ئه‌مڕودا، واته 31
جۆزه‌ردانی ساڵی 1357 هه‌تاوی، کاک سه‌عید موعینی که به مه‌ئموریتی کۆمه‌ڵه ده‌چو
بۆ ناۆ پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه ڕنجده‌ران و یه‌کیه‌تی نیشتمانی له باشووری
کوردستان له ده‌وروبه‌ره‌ی دێ ده‌ری له نه‌زیک شاروچکه‌ی ماوه‌ت که‌وته که‌مینی
هیزه داگیرکره‌کانی بعسی فاشیست و گیانی خوی له پیناو نه‌مانی چه‌وساونه‌وی چینی
کریکار و زه‌حمه‌تکێش و رزگاری کوردستان له ده‌ست داگیرکرانی کوردستان به‌خت کرد.
به‌رزو به‌ڕێزه یادی کاک سه‌عیدو هه‌موو گیانبختکردوانی
ڕیگای ئازادی و سوسیالیزم و ڕزگاری کوردستان.
ڕێزان، به
جێ خۆیه‌تی جارێکی‌تر له خۆمان به‌پرسین پێشمه‌رگایه‌تی
بۆ چی و له پێناو چی دا؟
به درێژایی میژوی چه‌ند سه‌د ساڵی ڕابردو، میلله‌تی
کورد له سه‌ر خاک و ئاوی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی خۆی پێتا پێتا که‌وتوته به‌ر هێرشی داگیرکه‌رانی
کوردستان و ده‌سه‌ڵاتێ بۆ دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆی لێ زه‌وت کراوه، ته‌حقیر و
سوکایه‌تی پی کراوه، له باری ئابوری، پیشه‌سازیه‌وه، کولتو‌ری، فرهنگی، ئه‌دبیه‌وه
به ئه‌قه‌ست و بۆ ڕاگرتنی له ژێر چه‌پۆکه‌ی داگیرکراندا پێش به پێش که‌وتنی
گیراوه. ته‌نانه‌ت له باری مه‌زهه‌بیشه‌وه زۆڵمی لی کراوه. زور به کورتی هه‌موو
داگیرکه‌ران تێکوشاون بۆ ئه‌وه‌ی باوڕ به خۆ له میلله‌تی کورد ورگرن و هه‌میشه
محتاجی دستی دوڵه‌تانی ناوندی بێت و له کورد وه‌کو هێزی کاری هه‌رزان که‌ڵک ورگرن
و پێش به پێشکوتن و نزیک بوونه‌وه‌ی له به‌شێک له ده‌سه‌ڵات بگرن.
به‌ڵام کورد قه‌د نێتوانی مل که‌چ بێت و ئه‌و سوکایه‌تیه
قه‌بوڵ به‌کات. به دریژایی چه‌ند سه‌د ساڵی رابوردوو کورد له هه‌موو کوردستان به
پێ زانست و توانایی سه‌ر ده‌می خۆی به ڕابه‌ری شیخ، ئاغا، مه‌لا، یه‌ک حیزب، دوو
حیزب و ئیستاش چه‌ندحیزب دایم به خه‌باتی خۆی بۆ رزگاری دریژه‌ی داوه. هه‌ستان
و شه‌کانی زۆری به خۆیه‌وه دیوه به‌ڵام قه‌د کۆڵی نه‌داوه و توانیویه به
دانی خۆینی ڕوله‌کانی خۆی بۆونی خۆی به‌پارێزێت و به‌رانبه‌ر به پیلانی جوراوجور
بۆ ئاسیمیله کردن میللتی کورد ڕاوستیت و تا ئیستاش خه‌بات هه‌ر به‌رده‌وامه.
دیکتاتوری و سه‌رکوتی له ڕاده به‌ده‌ری داگیرکه‌ران و
نه‌بوونی هیچ دره‌تانێک بۆ خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی هێمنانه بۆ گه‌یشتن به مافه
سه‌ره‌تایه‌کانی مروڤ، کوردی له به‌رانبه‌ر دووڕیانێکدا داناوه یان تسلیم بوون و
سه‌ردانه‌واندن بۆ ئاسیمیله بوون یان خه‌بات و ڕاوستان بۆ به ده‌ست هێنانی مافه
ڕه‌واکانی خۆی.
هه‌ر چه‌ند هه‌موو کاتێک جه‌ماوری و به‌ربڵاو نه‌بوون به‌لام
هه‌میشه کۆمه‌ڵی ئینسانی فیداکار و له
خۆبردوو نه‌یان هێشتوه‌و که ئاوری شوڕش و ئۆمید به سه‌رکۆتن بۆ درێژ ماوه له
دڵی خه‌ڵکدا به‌کوژێته‌وه.
داگیرکه‌ران به سه‌رکوتی هه‌ر چشنه تێکوشانێکی سیاسی و
مه‌دنی، و به زیندان و ئه‌شکه‌نجه و ئیعدامی خه‌باتکاران له کرده‌وه‌دا خه‌بات
کارانی کوردیان مه‌جبور کردووه که ده‌ست به‌رن بۆ چه‌ک و پێشمه‌رگایه‌تی بووبوو
به ته‌نیا ڕیگای خه‌بات بۆ خه‌ڵکی کورد. کۆمه‌ڵێک له لاوانی کوردستان له بێنی
لێ بوردن له ژیان و گیانبازی له ڕیگای ئازادی کوردستان له لایه‌ک و ژیانی
ژیرده‌ستی و ته‌حقیر و سوکایه‌تی پێ کردن له لایه‌ن ستمکارانه‌وه له لایه‌کی
تره‌وه، گیانبازیان هه‌ڵبژارده‌وه.
پێشمه‌رگایه‌تی وه‌ک شێوه‌یه‌ک له خه‌بات لایه‌نی چاک و
خراپی خۆی هه‌یه. له لایه‌نه خراپه‌کانی ده‌کرێت بۆ نمونه باسی ئه‌مانه به‌کرێت.
یه‌که‌م گیانبازی و فیداکاری ته‌نیا به کۆمه‌ڵێک قاره‌مان ده‌کرێت که ئه‌م له
خۆیدا ده‌بیته هوی به‌رتسک بونه‌وه‌ی خه‌بات به تایبه‌ت که میلله‌تی کورد له
بین چوار داگیرکه‌ری به هیزدا گه‌مارو دراوه و هیچ کاتێک له داڕشتنی پیلانی
هاوبه‌ش بۆ ده‌ژایه‌تی کورد ڕانه‌وستاوه‌ن.
ئه‌و له خۆ بردویی که به هه‌موو که‌س ناکرێت و جه‌ماوه‌ری
نه‌بۆنی خه‌بات له درێژه خوێدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه که رۆحی دیکتاتوری و خۆ پێ
زه‌لی و تایبه‌ت بوون و ڕۆحیه‌ی ئاغا باڵا سه‌ری خه‌ڵک له ناو جه‌ماوه‌ری پێشمه‌رگه‌شدا
ساز بێت، هه‌ر چه‌ند بۆ خۆیان دژ به دیکتاتوری داگیرکه‌ران هه‌ستاون. یه‌کێک له هۆیه‌کانی شه‌ڕه ناوخۆیه‌کانی
کوردستان له‌م جوره منتالیتێته سه‌ر چاوه ده‌گریت و که‌س ئه‌وی دی پێ هۆ نیه و
خۆی به ته‌نیا میراتگر و حاکم ده‌زانیت و سه‌ڕه‌رای دروشمی جوان وڕازاوه له سه‌ر
کاغز زۆر جار له کرده‌وه‌دا هه‌ر دیکتاتورانه به‌رانبه‌ر به هیزه‌کانی دیکه و
خه‌ڵک ده‌جۆڵیته‌وه. ئه‌م له خۆ بردوییه له هه‌ل و مه‌رجێکی زۆر دژوار‌دا که
دوژمن خولقاندویه‌تی ده‌بیته هۆی ئه‌وه که پیشمه‌رگه خه‌لکی غێره پێشمه‌رگه
به قرزارباری خۆیان به‌زانن.
دووهه‌م ئه‌ویه که کۆمه‌ڵی ئینسانی لێهاتو و له
خۆبردوو که سه‌رمایه‌ی زۆر به نرخی میللتی کوردن له پیناو ده‌سکه‌وتیکی که‌م دا
به تایبه‌ت له باری نیزامیه له ده‌ست ده‌درێن. له ژیان دا ماننه‌وه‌ی
ئه‌و ئینسانه گه‌ورانه زۆر زۆر زیاتر به
قازانجه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه. ئه‌م خه‌ساره‌تێکی زۆر گه‌وره‌یه بۆ میلله‌تی کورد
به گشتی و بۆ بنه‌ماله‌ی ئه‌و ئازیزانه به تایبه‌تی. دایک و باوکێکی زۆر ڕوڵه‌ی
شیرینیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، ژن مێردی و پیاو ژنی و مندالانێکی زۆر دایک‌و و
باوکیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و زۆر برا و خوشک هه‌تا هه‌تایه له یه‌ک ده‌به‌ن.
ئاسه‌واری خه‌ساره‌تی وا و جێگای خاڵی ئه‌و ئازیزانه قه‌ت، ته‌نانه‌ت له
کوردستانی سوسیالیستی و ڕزگارکاراویشدا له به‌ین ناچێت و بنه‌ماڵی ئه‌م ئازیزانه
هه‌تا هه‌تایه ده‌بی له‌گه‌ل ئه‌و موسیبه‌ت و خه‌ساره‌تانه بژین و ئه‌و جوره‌ی
که پێویسته و شیاوی ئه‌وانه له ژیانیان له‌زه‌ت نه‌به‌ن.
بۆ لایه‌نی چاکی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌کرێت باسی ئه‌وه به‌که‌ین
که پێشمه‌رگایه‌تی نه‌هێشتوه که وره و ئومێد و تروسکه‌ی ڕۆناکای ڕوژی سه‌رکه‌وتن وه‌ک
فاکتورێکی زۆر گرینگ له‌و تونله تاریکه‌دا که دوژمنانی کورد سازیان کردوه به‌کۆژێته‌وه
و ئه‌م ئومێده نه‌سڵی پێش‌و ته‌حویلی نه‌سڵی داهاتووی داوه و پێشی به ته‌سلیم
بوون و چوک دادان گرتوه. له شه‌ڕی ئیران و عیراقدا به هوی پێشمه‌رگه‌وه له هه‌ر
دوو لا هه‌م ج.ا. و هه‌م بعسی نه‌یان توانی ئه‌جوری که ده‌یانویست لاوانی کورد به‌که‌نه
گوشتی ده‌می تۆپ له‌و شه‌ره‌دا. ئه‌گه‌ر کوردستان پێشمه‌رگه‌ی نه‌بۆایه ژماری
کیمیابارانه‌کان وه‌ک هه‌ڵبجه، ئه‌نفال و جنوساید، کوشتنی به کۆمه‌ڵ، و ئیعدامه‌کان
زۆر زیاتر ده‌بوو.
به‌ڕێزان،
کۆمه‌ڵه له سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنی چالاکی به
ئاشکرای خۆی له ساڵی 1357 هه‌تاویدا شێوه و سونه‌تگه‌لێکی تازه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان بۆ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و سیاسیه‌وه له ڕیگای ڕێکخستنتی جه‌ماور له
ڕیکخراوه جه‌ماوه‌ری و دیمکراتیکه‌کانه‌وه هینایه کایه‌وه.
ئه‌و شێوه له خه‌باتی سیاسی- مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌رییه
تا کاتێک شاره و دیهاتی کوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پیشمه‌رگه‌ی کوردستان دا بۆ
هه‌ر به‌رده‌وام بۆ. به داگیرکردنی کوردستان له لاین جمهوری ئیسلامیه‌وه مه‌وداو
ده‌ره‌تانی ئه‌م نوعه له خه‌بات ساڵ به ساڵ کز و کزتر بوو.
کۆمه‌ڵه به سپاردنی رهبه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی به مه‌نسور
حکمه‌ت هه‌ر چه‌ند له سه‌ر په‌سندکراوه کانیدا باسی بایه‌خی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
ده‌کرد به‌ڵام به هۆی فکری زاڵ بوی حکمه‌ت هه‌موو جولانه‌وه‌یه‌ک له کوردستان دا
به میللی و چینایه‌تیه‌وه کرا بو به پاشکۆی جوڵانه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری و چینایه‌تی
له ئیران که هه‌ر ئومید ده‌کرا ڕوژێک سه‌ر هه‌ڵ بێنێت. ته‌نیا خه‌باتی هاوبه‌شی
خه‌ڵکی کورد له گه‌ڵ خه‌ڵکانیتری ئیران بۆ ڕوخاندنی ڕژیمی پاشایه‌تی ده‌بیندرا و
بایه‌خی پێ ده‌دره‌ا. خه‌باتی چه‌ند ده ساڵه‌ی کورد پێش ڕوخاندنی ڕژیمی پاشایه‌تی
و درێژه‌ی ئه‌و خه‌باته دوای هاتنه سه‌ر کاری ج.ا. بۆ ڕزگاری له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی
وه‌ک خه‌باتێکی سه‌ر به‌خۆ که میژو و خۆاست و ویستی تاێبه‌ت به خۆیی هه‌یه چاو
لێ نه‌ده‌کرا بڵکو هه‌ر وه‌ک درێژه‌ی شوڕشی ساڵی 1357 هه‌تاوی له ئیران ده‌ژ به
ڕژیمی پاشایه‌تی ده‌بینرا. کوردستان وه‌ک سه‌نگه‌ری شۆڕشی ئیران و رادیویش وه‌ک ده‌نگی
شوڕشی ئیران ده‌ناسرا.
کێ بێ پشتیبانی و هاوخه‌باتی میلله‌تان و کریکاران و
ژنانی له ساحه‌یه‌که‌ی هه‌ر چی به‌ر فراوانتردا پی ناخوش بێت بێجگه له ستمکاران
و داگیرکه‌رانی کوردستان. به‌ڵام چونمان پێ خۆشه دۆنیا له داهاتودا به‌بینین له
گه‌ڵ ئه‌وی که ئیستا ده‌ێبینین فه‌رق و جیاوازی به‌ر چاوی هه‌یه.
له کرده‌وه‌دا
پاشه‌کشێ خه‌بات له سه‌راسه‌ر ئیران دا به ورگرتنی ئه‌متیاز و که‌مته‌ر خه‌می سه‌باره‌ت
به خه‌باتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له کوردستان و ناساندنی خه‌باتی کوردستان وه‌ک
پاشکۆی خه‌باتی ئیران، تێده‌کۆشرا له باری روحی و سیاسیه‌وه بۆچون و تئوریه‌کانی
"ڕهبه‌ر" ته‌ئید و پاساو به‌کریت.
جا کۆا ئه‌و ڕۆژه بێت کێ بێت پێ ناخۆش بێت خه‌ڵکی هه‌مه‌دان،
زنجان و میاندواو که هاوسێی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتن له‌و به‌ره‌وه وه‌ک شاره‌کانی
قه‌ڵادزه‌ی، ڕانیه و سلێمانی بۆ هاوخه‌باتی و هاوپشتی بێن به هاوارو و یارمه‌تی
کوردی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه.
له ئاکامی سپاردنی رهبه‌ری کۆمه‌له به مه‌نسور حکمه‌ت
ئه‌گه‌ر قسه‌ی ڕازاوه فریومان نه‌دا و له سه‌ر نتیجه و سه‌ر ئه‌نجامی عه‌مه‌لی
ئه‌و بۆچونه فوکوس به‌که‌ین بێجه‌گه له سه‌رکه‌وتنی شوینیستی فارس به جل و به‌رگی
جوراوجوره‌وه و زربه لێ دان له باڵی چه‌پی جوڵانه‌وه‌ی ڕزگارخوازانه‌ی کوردستان
(کۆمه‌ڵه) هیچیتر نابیندرێت.
جێ خۆیه‌تی به
کورتی ئیشاره‌یه‌ک به بۆچونی‌ئیسلاحته‌له‌بان له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
له سه‌ر پێشمه‌رگایه‌تی به‌کرێت.
له به‌رانبه‌ر
پیشمه‌رگایه‌تدا بۆچونیکی دیکه هه‌یه که هه‌م له ناوه‌وه و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ر
وڵات نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێت و به تایه‌به‌ت له دورانی سه‌روک کۆماری موحه‌مه‌دی
خاته‌می له ئیران زیتاتر په‌ری سه‌نده‌بوو.
ئه‌م بۆچونه ده‌ست بردن بۆ چه‌ک له له‌یه‌ن کورده‌وه به ته‌واوی و به
شێوه‌یه‌کی موتله‌ق و له هه‌موو کات و هه‌ل و مه‌رجیکدا ره‌ت ده‌کاته‌وه و پێیان
وایه که به ته‌نیا له ڕیگای دیالوگ و وتویژه‌وه ده‌کرێت کورد و ژن و کریکار
به مافه‌کانیان به‌گه‌ن.
جا کۆا داگیرکه‌رانی کوردستان ئه‌ونده عاقل و موته‌مه‌ده‌ن
بۆایه‌ن و ئه‌و‌یه‌یان لی به‌هاتبایه‌ت که خه‌ڵکی کورد له ڕیگای وتووێژه‌وه به
مافه ڕه‌واکانی خۆی به‌گه‌یشتبایه‌ت، و لاونی کورد له ڕیکخراوی جوراجوردا مجبور
نه‌که‌ن له به‌ین ژیانی په‌ر له ته‌حقیر و سوکایه‌تی و بێ مافی و ژێرده‌ستی له
لایه‌ک و گیان به‌خت کردن له پێناو مافی گه‌له‌که‌یان له لایه‌کیتروه ئه‌وی
دوومیان هه‌ڵبژێرن. ڕیکخراوه سیاسیه‌کانی کوردستان له قۆناغی جوراجوردا به
شێوه‌ی جوراجور بۆ وتوێژ له گه‌ڵ حکومه‌تی ناوندی حه‌ولی زۆریان داوه، به‌ڵام
حکوموتی ناوندی قه‌ت به ڕاستی نه‌هاتوه‌ته وتوێژ و هه‌ر وه‌خت به وتوێژ مجبور
کرابێت له کاتی وتوێژ هه‌ر بۆ کۆشتنی وخت و خۆ ته‌یار کردنه‌وه بۆ هێرشی نیزامی
تازه ئیستفاده‌ی کرده‌وه.
ئه‌م بۆچونه ئه‌و ئه‌ندازه‌یه که له حیزبه چه‌کداره‌کانی
کوردستان توڕه‌یه له سه‌رکوتی وحشیانه‌ی جمهوری ئیسلامی که بوته هۆی ئه‌وه ئه‌و
حیزبانه‌ی وا نه‌یاتوانیوه سه‌ر دا‌نه‌نه‌وینن و مه‌جبوربن بۆ پاراستن و دیفاع له
خۆیان له به‌رانبه‌ر هێرشی سه‌راسه‌ری ج.ا دا به تانک و تۆپ و ته‌یاره ده‌ست بۆ
کڵاشینکۆف به‌رن، توڕه نییه.
گیره‌که له وه‌دایه که به‌داخه‌وه له دونیای ژیره‌وژوری
ئه‌مرۆدا نه‌کرێت ده‌ست بردن بۆ چه‌ک له لایه‌ن ستم لێکراوان و چوساوه‌کانه‌وه بۆ به‌ده‌ست هینانی مافی
خۆیان به ته‌واوی و به ته‌وری مۆتڵه‌ق ره‌د به‌کرێته‌وه. ده‌ست برده‌ن بۆ چه‌ک
ئاخرین و ته‌نیا ڕیگایه‌که بووه که داگیرکه‌ران به سه‌ر خه‌ڵکی کوردیا داسه‌پاندووه.
له مێژو دا نمونه زۆره که بۆ پاراستنی سۆلح و ئاشتی
و نه‌مانی شه‌ڕ لایه‌نیک که خوازیاری شه‌ڕ نه‌بووه مه‌جبور کراوه بۆ پاراستنی
خویان ده‌ست بۆ چه‌ک به‌ره‌ن.
بۆ نموونه له شه‌ڕی دووی جیهانی دا موته‌فقین له لاین
ئالمانی نازیه‌وه به ڕابه‌ری هیتلێر مه‌جبور کران که بۆ ڕاوستانی شه‌ڕ ، شه‌ر
به‌که‌ن تا چۆکیان به هیتلێر دادا.
پرسیاره‌ک که ئیستا دێته گۆری ئه‌وه‌یه: که له هه‌ل
و مه‌رجی ئیستا کوردستاندا ڕاوستانی خه‌ڵکی کورد به گشتی بۆ دفاع له خۆی له به‌رانبه‌ر
هێرشی دۆژمه‌ناندا دبی چۆن بێت؟
له م دوو ده‌هه‌یه‌دا دونیا به گشتی و خور‌هه‌ڵات ناوه‌ڕاست
به تایبه‌تی گۆرانی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه و چاوه‌ڕوانی گۆڕانکاری زیاترێش ده‌کرێت.داڕمانی
بلۆکی ڕوژهه‌ڵات، تیکشکاندی تاله‌بانه‌کان له ئه‌فغانستان و سه‌دام حوسین له
لایه‌ن هێزیکانی ڕوژئاو و له پێشیانه‌وه ئامریکا، کیشه‌ی ئیران و ڕوژئاوا، به‌هیزبۆنی
خه‌باتی جه‌ماوری کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی کۆردستان، حکومه‌تی له کرده‌وه‌دا به
ڕه‌سمی ناسراوی کورد له کۆردستانی باشور چه‌ند نمونه‌یه‌که‌ن که ڕاسته‌وخۆ له
سه‌ر چاره‌نوسی کورد کارێگه‌ری زۆریان بووه و ده‌بێت.
پڕوسه‌ی به نه‌ته‌وه بوونی کورد و پێک هێنانی ده‌وله‌تی
سه‌ربه‌خۆی کورد به تایبه‌ت له ناو ڕیزی خه‌ڵکی سه‌ر شه‌قام زۆر رۆ له گه‌شه‌یه‌و
و ده‌کرێت بڵێ که له بابه‌ته‌وه له حیزبه سیاسیه‌کان هه‌م له پێشترن و هه‌م
به‌وێرتر.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ئیتر بۆ پاراستنی کۆردستان له به‌رانبه‌ر
داگیرکه‌راندا چه‌ند حیزبی گه‌وره‌و و چکۆله‌ی چه‌کدار نه ته‌نیا چاره‌ساز نیه
بڵکۆ گیر و گرفتی له قازانجی زیاتره.
ئیستا کورد زیاتر له هه‌موو کاتیک بۆ ڕزگاری یه‌کجاری
له سته‌می نته‌وایه‌تی و گه‌ێشتن به سه‌ر به‌خۆیی و پیکهێنانی د‌وڵتی خۆی پێویستی
به هه‌بونی ئستراتیژیه‌کی هاوبه‌ش له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان هه‌یه تا هێزه‌کان
نه ته‌نیا به پیلانی جوراوجور دۆژمه‌نان لێک دانه‌بڕین به‌ڵکۆ به‌خرێنه سه‌ریه‌ک
و یاریده‌ده‌ری یه‌کتر بن نه‌ک نه‌یار ده‌ژ به‌یه‌کتر.
ده‌توانین بڵین یه‌کێک له هۆیه گرینگه‌کانی سه‌رنه‌کۆتنی
کۆرد به‌رسمی نه‌ناسینی خۆی له لایه‌ن خۆیه‌وه بووه. به‌و بۆنه‌وه ستراتیژی
کورد له هه‌ر ولاتێک که کۆردی تیدایه به روخاندنی حکوموتی مه‌رکه‌زی له‌و
ولاته‌دا گرێ دراوه. به پێ دووری و نزیکی و به‌شدار بۆن و نه‌بۆن له ده‌سه‌لات
و ئیمکاناتی مادی و معنه‌وی خه‌ڵکه‌کانی ئه‌و وڵاته‌نه که کۆردی لێ ده‌ژی له خه‌باتی
خۆیان دا یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندیان نه‌بۆه و نیه . هه‌ر بۆیه سه‌ره‌ڕای حول و
تیکوشانی هێزه سیاسیه‌کانی کورد له هه‌ر چوار پارچه کوردستان بۆ گه‌ێشتن به
ستراتیژیه‌کی هاوبه‌ش له خه‌بات له ده‌ژی حکوموتی ناوندی ئه‌و وڵاته له گه‌ڵ
هیزی سیاسی غێری کورد بی ئاکام و سه‌ر ئه‌نجام ماوه‌ته‌وه.
بێ به‌ش بۆنی
کورد له ده‌سه‌لات و مافه سیاسی،
ئابوری، فه‌رهه‌نگی و مه‌زهه‌بیه‌کانیه‌وه له لایه‌که‌وه و نه‌بۆنی سته‌می
میللی له سه‌ر میلله‌تی بان ده‌ست و به‌شداری
ئه‌وان له ده‌سه‌ڵات و باشتر بۆنی وزعی
خه‌ڵکی میلله‌تی بان ده‌ست له باری کولتو‌ری،
سیاسی و ئابۆریه‌وه به براورد کردن له گه‌ڵ کورد له لایه‌کیتره‌وه بۆته هۆی
هه‌بۆنی به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز له نێوان میللتی کورد و میلله‌تی بان ده‌ست له
چوار پارچه‌ی کوردستان. هه‌ر بۆیه کورد
له زۆربه‌ی وخته‌کاندا له خه‌باته بۆ رۆخاندنی حکومه‌تی ناوندی به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه
و ده‌ستی داوه‌ته کارێک وه‌ک ڕوخاندنی ڕژیمی ناوندی که به کوردی هه‌ر پارچه‌یه‌ک
له کوردستان به ته‌نیا جێ به جێ نه‌کراوه.
هێزی سیاسی غیر کورد تا ئیستا به ڕاشکاوی و به بێ قید
و شه‌رت مافی سه‌ربه‌خۆی و پیکهینانی دولتی کوردیان نه‌سلماندوه و هه‌میشه وه‌ک
گمان لێکراو، وابسته به بێگانه و جایی خواز چاویان له هێزی سیاسی کورد کردوه. له باشترین حاله‌ت دا ته‌نیا له چوارچیوه‌ی
یه‌کگرتویی و له‌ت نه‌بۆنی ئه‌و وڵاته‌دا که داگیرکه‌رانی کۆردستان له ناوه‌نده‌وه
حوکمی ده‌که‌ن قابلی قه‌بۆل بووه و نابێت باسی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌ر
کورد، بێ مافی دوو لاینه و تایبه‌تمه‌ندی کوردستان به‌کرێت.
زۆربه‌ی حیزبه چه‌پ و سوسیالیسته‌کانی کوردیش به پێ
ئیده‌ئولوژی خویان که دیمکراسی وه‌ک په‌رده‌بازێکی کاتی بۆ گه‌ێشتن به سوسیالیسم
چاو لێ ده‌که‌ن، و هه‌موو جۆڵانه‌وه‌یه‌ک وه‌ک جوڵانه‌وی کورد، ژنان، خویندکاران
تا ئه‌و جیگا قابلی پشتیبانیه که پاشکۆی جوڵانه‌وی کریکاری بێت. له کرده‌وه‌دا
هیچ کام له‌و جوڵانه‌وانه به ئیعتباری
خۆیان و سه‌ر به‌خۆ له جوڵانه‌وه‌ی کریکاری به ڕسمیه‌ت نا‌ناسرێن. هه‌ر بۆیه‌ش
پلان و ستراتیژی تایبه‌تیان بۆیان نیه. سنوری ده‌سکردی جوغرافیایی وڵاتانی
داگیرکه‌ری کوردستان له کرده‌وه‌دا بوه به فاکتورێکی ئه‌ساسی بۆ داڕشتنی
ستراتیژی سیاسی ئه‌و حیزبانه. یه‌ک ستراتیژی بۆ
ولاتێک وه‌ک ئیران له‌م په‌ڕ تا ئه‌و په‌ڕی داده‌رێژن و هه‌موو شتێک له
گره‌وی رۆخاندنی حکومه‌تی ناوندیدایه. چون ده‌بی خه‌ڵکی کورد له ڕوژهاڵات بۆ ڕاوستان
له به‌رانبه‌ر هێرشی ج.ا. دا مجبور ده‌بن ده‌ست بۆ چه‌ک به‌رن و له‌و ریگایه‌دا قربانی، ماڵ ویرانی و زندان
و ئه‌شکنجه‌یه‌کی زۆریان به سه‌ردا سه‌پاوه له گه‌ڵ به‌شه‌کانیتری ئیران هه‌ر
هه‌مان سیاست و ستراتیژیان به‌ررانبه‌ر به ج.ا. هه‌بێت؟ کز بونی بڕوا به‌خۆ له
ناو کورددا به هۆی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی درێژخایه‌نه‌وه که داڕشتنی ئه‌م جوره
سیاسه‌تانه‌ی له لایه‌ن حیزبه سیاسیه‌کانی کۆردستانه‌و لێ کۆتووته‌وه، به
شێوه‌یه‌کی ڕانه‌گه‌یاندراو قوربانیدان، ماڵویرانی و ده‌ربه‌ده‌ری زۆر و ده‌سکه‌وتی که‌م بووه به شتێکی قه‌بۆل
کراو ، وه‌ک ئه‌وی بڵێت چاره‌نوسی کورد هه‌ر وا بووه و هه‌ر وا ده‌بێت.
ڕوخاندنی حکومه‌تی ناوندی پڕووژه‌ی هاوبه‌شی کورد و
میلله‌تانیتری ئه‌و ولاتانه‌یه
ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه که کورد به ده‌ستهێنانی
مافی سه‌ربه‌خؤیی خوی به ڕوخاندنی حکومه‌تی مه‌رکزییه‌وه گرێ نه‌دات بڵکو دروشمی
چونه ده‌ری هێزه داگیرکره‌کان له کوردستان له ڕوخاندی حکومه‌تی مه‌رکزی جیا به‌کاته‌وه.
جێ خۆیه‌تی ئاماژه‌ی پێ به‌کرێت که کۆمه‌ڵه چه‌ند ساڵێک ئه‌م دروشمه‌ی هه‌بوو به‌ڵام
ئێستا و لا نراوه و هه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌و ده‌کرێت که حکومه‌تی ناوندی له ئیران
به‌ڕوخێت جا ئه‌و ده‌م بڵکو حکوموتی ناوندی داهاتوو مافی کورد به ڕسمی بناسێت. ئه‌م
زۆرتر وه‌ک خه‌ون ده‌چێت تا واقعیه‌ت چون هه‌موو هێزی سیاسی ئیرانی له گه‌وره‌وه
تا چکۆله له چه‌په‌وه تا راست هه‌موویان سه‌ره‌ڕای هه‌ر کیشه‌و و جیاوازیه‌ک که
هه‌یانه له سه‌ر یه‌ک پارچه بوونی ئیران و "ته‌مامیه‌ته ئه‌رزی"
ئیران واته درێژه‌ی ژیرده‌سته‌ی بۆ کورد و میلله‌تانی ژیر ده‌ستی تر له ئیران‌دا
یه‌ک ده‌نگه‌ن. کیشه‌ی حکومه‌تی هه‌ریم له کوردستانی باشور له گه‌ڵ حکومه‌تی
ناوند له به‌غدا له سه‌ر که‌رکوک و زۆر شتی تر نمونه‌یه‌کی دیکه‌ی زیندووه.
وه‌ختی ئه‌و هاتووه که کورد له ئپوزسیون بۆن بێته ده‌ری
و به بێ چاوه‌ڕوانی له هێچ لایه‌ن و دۆڵه‌تی ده‌رکی و له پێش هه‌موواندا دا بۆ
خۆی، خۆی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ به ڕسمی بناسێت و پاشان کار بۆ ئه‌وش
بکات تا وڵاتان و میلله‌تانی تریش ئه‌و ماف ڕه‌وایه‌ی بۆ به‌سلمێنن.
به له به‌ر چاو گرتنی جیاوازی زۆر له نێوان کۆردستان
و به‌شه‌کانیتری وڵاتانانی داگیرکه‌ر له باری میژویی،خه‌باتی سیاسی و کومه‌ڵایه‌تیه‌وه
داڕشتن و هه‌بوونی یه‌ک سیاسه‌ت بۆ کۆردستان و سه‌راسه‌ر وڵات ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و
حێزبه سیاسیانه که چالاکی سه‌راسه‌ریان کردووه و ده‌ێکه‌ن له ڕابۆرده و
ئیستاش گونجاو نه‌بووه و نیه. هه‌ر چه‌ند
یه‌ک ده‌سه‌ڵات له ناوه‌نده‌وه حوکمی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی کردووه به‌ڵام
جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندی کۆردستان له هه‌موو بابه‌تێکه‌وه هه بوونی ستراتیژی و
سیاسه‌تی تایبه‌تی ئیجاب کردووه و ده‌کات.
هه‌ر چه‌ند به هۆی دابڕانی به‌شه‌کانی کۆردستان له یه‌کتر
به درێژایی چه‌ند ده ساڵه‌وه جیاوازی گه‌لێک به‌رچاو ده‌که‌وه‌ێت به‌ڵام خاڵی
هاوبه‌ش زۆر زیاتر و گه‌وره‌ترن و دانانی ستراتیژیکی هاوبه‌ش ئیجاب ده‌کات.
ئیستا ده‌ۆر ده‌ۆری خه‌باتی سیاسی، مه‌دنی و جه‌ماوره‌ی
و هیمنانه به که‌مترین خه‌ساره‌تی گیانی و ماڵییه له هه‌موو شار و دێهاتی
کوردستانه. کورد ئیستا ده‌بی خۆی ده‌ست پێشخه‌ری دروست کردنی دوڵت، پارله‌مان و
ئه‌رته‌شی کوردستان بێت. هه‌ر چه‌ند تا دسته‌به‌ر کردن و به ڕسمی ناسینی ئه‌م
مافانه له لایه‌ن دوله‌تان و میلله‌تانی تره‌وه ڕیگایه‌کی دور و ده‌ژواری له
پێش بێت. لیره دایه که به پێ ئه‌و
گۆرانکاریانه‌ی که کراوه و ده‌کرێت پێویسته پێشمه‌رگایه‌تی وه‌ک سونه‌تێکی
کۆنی کورد بۆ ڕاوستان له به‌رانبه‌ر داگیرکه‌راندا جیگای خۆی به‌دات به ئه‌رتشی
کۆردستان. ئه‌رتشێک که هێرش ناکاته سه‌ر هیچ میلله‌ت و وڵاتێک بڵکۆ ته‌نیا ئه‌رکی
پاراستنی کۆردستان له به‌رانبه‌ر هێرشی داگیرکه‌راندا به ئه‌ستۆیه. ئه‌رته‌شی
کۆردستان له لایه‌ن پاڕلمانی کوردستانه‌وه که له نوێنه‌رانی چه‌ند حیزبی سه‌رکۆتو
بۆ پاڕلمان له ره‌قابه‌ت و ململانییه‌کی سیاسی و ئازاد و دیموکراتیک دا پێکهاتووه،
هه‌دایه‌ت و ڕابه‌ری ده‌کری نه‌ک له لایه‌ن حیزبه سیاسیه‌کانوه. ئه‌رکی حیزب
سیاسی، چالاکی سیاسیه له ناو کۆمه‌ڵگادا بۆ کردنی سیاسه‌ته‌کانی خۆی به سیاسه‌تی
به‌شێکی هه‌ر چی زیاتری کۆمه‌لانی خه‌ڵک و له ڕیگاوه به ده‌ست هینانی هه‌ر چی
زیاتری ده‌نگ بۆ کورسی له پاڕله‌مان و به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سته‌ڵاتی سیاسیه.
جارێکی‌تر زۆر به‌خێر هاته‌ن تان ده‌که‌م.
به‌رزو به‌ڕیز بێت یادی کاک سه‌عیدی موعینی ئه‌وڵین
پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه و هه‌موو گیانبخت کردوانی ڕیگای سوسیالیسم و ڕزگاری کوردستان. ستکهلم 20-06-2008
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar