onsdag 22 november 2017

”لایک“ کردن و نەکردن

پێشچوونی تکنۆلۆژی و سازبوونی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئیمکانی پێوەندیگرتنی بۆمان پێش هێناوە. هەر کەس لە هەر جێگایەکی ئەم دونیایە دەتوانێت ویدیو، عەکس و نووسراوە لە سەر هەر شتێک پێ باشە و خۆشە دانێت و بیخاتە پێشچاوی هەموو دۆستانی لە فەیسبووک و ئینستاگرام و ...
جار و بار دەبێنم هیندیک لە دۆستانی فەیسبووک و ... گلە لە دۆستانی تریان ئەکەن کە ئەکرێت بە کورتی ناوەرۆکی هاوبەشی ئەو گلەییانە ئاوا باس کرێت: ” من شتەکانی ئەو لایک ئەکەم بەڵام ئەو شتەکانی من لایک ناکات.“ .
هەر شتێکەم پێ باش و خۆش بێت و بمهەوێت بیخەمە پێشچاو ژمارەیک لە دۆستانی فەیسبووکم بە بێ چاوەروانی تاقە یەک لاک لە لایەن هەموو هاوڕیانی فەیسبووکم ئەو ویدیو، عەکس یا نووسراوەیە دائەنم. ئەوەی بۆ من گرینگە گۆرینەوە بیروڕایە و هیچیتر.
بە پێ کات، سەرنج ڕاکێش بوون و ئەولەویەتی رووادوەکان لە هەر رۆژ و دەورەیەکدا (لە نەزەر منەوە) ویدیو، عەکس و نوسراوەی هاوڕیانی فەیسبووکم بە ڕێزەوە چاو لێ ئەکەم و ئەخوێنمەوە. ئەگەر پێم باش و خۆش بوو و لە ریزی ئەولەویەتەکانی مندا بوو لایکی ئەکەم. ئەگەر وا نەبوو لایکی ناکەم. هەر چەند شتە دانروەکێش دەتوانێت لە بواری خۆیدا زۆر باش و بە کەڵک بێت. لایک کردن و نەکردن دەربڕینی، زەوق، سەلیقە و هەڵوێسمانە برانبەر بە شتە دانراوەکان کە زۆر جار تەنیا لایک کردن یا نەکردن بە تەینا کافی نییە و لەوانەیە پێمان خۆش و باش بێت کە روونکردنەوەیەک بۆ لایک کردن یا نەکردنەکەمان بدەێن. شوکر دۆستانمان زۆرە و بەداخەوە وەختمان کەمە بە هەموویانا ناگەێن.
گلەم لە هیچ کەس نییە و ئەو شێوەیە خۆشم پێ باشە و تا خۆم یا بە یارمەتی ئیوە شێوەیەک لەوە باشتر نەبینمەوە بەردەوام دەبم.
رەزا موستەفا سۆڵتانی ٢٩/٠٦/٢٠١٧

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar