ده‌وڵـــه‌تــمـــه‌ردان و ده‌وڵـــه‌تـــژنـانی كــــورد لــه‌م ســـه‌رده‌مــــه‌دا
ره‌زا موسته‌فا سۆڵتانی
به هاتنی رووسیه بۆ شه‌ڕی داعشی سونی له سوریه، بۆ ڕاگرتن و یا لابردنی به‌شار ئه‌سه‌د له ململانێ له گه‌ڵ وڵاتانی خۆرئاوا به سه‌رۆكایه‌تی ئا‌مریكا به‌و جۆره‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی رووسیه و هاوپه‌ێمانانیدایه، فاكتۆریكی گرێنگ و كاریگه‌ر هاتوه‌ته‌كایه‌وه. كاریگه‌ری له سه‌ر كیشه‌ی كورد له ناوچه‌كه‌دا چۆن ده‌بێت؟
ناو هێنانی كورد له خۆرئاوای كوردستان وه‌ك هێزیكی کاریه‌گه‌ر له شه‌ڕی دژ به داعش له لایه‌ن سه‌روك كۆماری رووسیه‌وه، پوتین، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان(UN) شتێكی به هه‌ڵكه‌وت و بیرلـێـنـه‌كراوه نه‌بوو. بۆ ئه‌وه‌ڵ جاره دوو زه‌لهێزی دونیا و هاوپه‌ێمانانیان له خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵات به پێ ئـسـتـراتـیـژی و به‌رژه‌وه‌ندی دوور و دواڕۆژی خۆیان دیانی خێر به كورددا ئه‌نێن و له‌وانیه‌یه پێیان خۆش بێت كورد له به‌ره‌ی ئه‌واندا بێت.
شه‌پۆلی هیزی كۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵكی ئازادی و دیموكراسیخواز خه‌ونی به سوڵتان بوونی ئه‌ردۆغانی له توركیه تێكداوه. ئه‌گه‌ر شه‌ڕكه له ناوچه‌كه‌دا نه‌بێت به شه‌ڕی جه‌هانی، ئه‌مه سه‌ره‌تای خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له ناوچه‌كه‌دایه بۆ سوڵح و ئاشتی و دیموكراسی. زۆری نه‌ماوه شه‌پۆلی ئازادی ودیموكراسیخوازی و دادپه‌روه‌ری له توركیه به‌ره‌و ئێران بڕوات و به‌روكی داعشی شیعه‌ش به‌گرێت.
له باشوری كوردستان خه‌ڵك بۆ مافی ره‌وای خۆیان دژ به حیزب و و حكومه‌تی كورد هاتوونه سه‌ر شه‌قام. حكومه‌تی حیزبی و خێله‌كی له باشور درزی بردووه، كۆمه‌ڵانی وشیار باشور به بێ مه‌جال دان به داگیركه‌ران بۆ به‌د به كار هێنانی قه‌یرانه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و به بێ مه‌جال دان به حكومه‌تی گه‌ندڵی خۆیی بۆ كردنی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی به بیانوو به دڵنیایه‌وه ده‌توانن به مافی ره‌وای خۆیان بگه‌ن و داگیركه‌رانی كوردستان وحكومه‌تی حیزبی و خێڵه‌كی هیواشكاو و نا‌ئومێد ده‌كه‌ن.
هه‌لومورج بۆ ڕزگاری كورد له سه‌ته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له هه‌موو كاتێك له بارتره. كورد ئێستا پێویستی به وه‌ك ده‌وڵه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت كردنه. ئستراتیژی رزگاری كوردستان له داگیركاراوی و به‌شدار بوونی كۆمه‌ڵانی به‌رینی دانیشتوی كوردستان به كورد و غێره كورده‌وه له ده‌سڵات و سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان ئامانجی بێت. پشت به هێزی كۆمه‌ڵانی میلیونی كوردستان ببه‌ستێت. له دیپلۆماسی حیزبی و خێله‌كه‌ی ده‌ست هه‌ڵگرێت. له ده‌ریادا مه‌له بكات و توانایی سواربوونی شه‌پۆله گه‌وره‌كان به خۆی و دونیا نیشان بدات.
به هیوای ئه‌وه ئه‌و ژن و پیاوانه كه شۆرش و خوێن دانی كورد هه‌لی بۆ ڕه‌خساندون و خۆشیان پێیان وایه ده‌توانن ئه‌و ده‌ور و نه‌قشه بگێڕن له‌م هه‌ل به باشی كه‌ڵك وه‌رگرن وه‌ك ژن و پیاوی ده‌وڵه‌تی كورد، هه‌ر چه‌ند هێشتا سنووری جوغرافیایی دیاری نه‌كراوه و به‌ڕه‌سمی نه‌ناسراوه، هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه‌كه به‌كه‌ن.
١١ ئوكتوبر ٢٠١٥ ستۆكهۆڵم
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar