شه‌ڕی حدکا و کۆمه‌ڵه
ڕه‌زا موسته‌فاسوڵتانی
پیش کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وی کورد(کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک.) که دواتر بۆ به حیزبی دیموکراتی
کوردستانی ئیران(حدکا) شوڕش و خه‌باتی کورد له ئیرانیش وه‌ک به‌شه‌کانی تری کوردستان
ئاغا و شێخ و مه‌لا ڕابه‌ری یان ده‌کرد. تا ساڵی 1348 هه‌تاوی که كومه‌ڵه‌ی
شوڕشگیڕی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئیران(کومه‌ڵه) بۆ جاری ئه‌وڵ پێک دێت،
کوردستانی ئیران ته‌نیا یه‌ک حیزبی سیاسی ناسراوی هه‌بووه.
به دوای ڕوخانی ڕژیمی پاشایه‌تی
له ئیران له ساڵی 1357 هه‌تاوی به‌ربه‌ره‌کانێ و ڕه‌قابت له نیۆان حدکا و کومه‌ڵه
وه‌ک شتێکی سروشتی و ئاسایی رۆژ به رۆژ په‌ره‌ی ده‌ستاند. ئه‌و به‌ربه‌رکانێیه
ئه‌گه‌ر له نێو بازنه‌ی قانوون و بڕیاره‌کانی دیموکراسی دا بۆ پێش بردنی بیروڕای گشتی له کۆمه‌ڵگادا و په‌ره‌پێدان
به دیموکراسی بمێنێته‌وه‌زۆر باشه، ده‌نا به پێچه‌وانه ده‌توانێت زۆر به
ئاسانی و خێرا بکه‌وێته خزمه‌ت داسه‌پاندنی دیکتاتوریته‌وه.
کومه‌ڵه هه‌م له به‌ر بیر و بوچوونی خۆی که تا ڕاده‌یه‌کی زۆر باوه‌ڕی
به ئازادی ده‌ربڕینی بیر و ڕا هه‌بوو، چون ئازادی ده‌ر بڕینی بیر و ڕا بۆ کۆمه‌ڵه
وه‌ک حیزبێکی تازه‌کار به نسبه‌ت حدکاوه بۆ ناساندنی خۆی له ناو خه‌ڵکدا زۆر حه‌یاتی
و پێویست بوو، و هه‌م له به‌ر ئه‌وه‌ش که هیزی پێشمه‌رگه‌ی(ده‌سه‌ڵاتی) له سه‌قزه‌وه
به‌ره‌و سوماو برادۆست له حیزبی دیمکرات که‌متر بوو موخالفی شه‌ڕ و تێک هه‌ڵ چوون
بوو و هه‌وڵی زۆری‌دا که شه‌ڕی ناخۆیی سازنه‌بیت. به کورتی شه‌ڕ نه‌کردن به
قازانجی کۆمه‌ڵه بوو.
حیزبی دیموکراتیش به هوی چالاکی له ده‌ورانی جمهوری کوردستان و شوڕشی ئه‌و
سه‌رده‌مه و به ته‌مه‌ن و ناسراو بوونی به نسبه‌ت کۆمه‌ڵه‌وه زۆر حه‌زی له
ئازادی ده‌ربڕینی بیر و ڕا نه‌ده‌کرد و پێ خوش بوو هه‌ر جۆر ئه‌و دیڵی وابێت و
هیزی پێشمه‌رگه‌ی (ده‌سه‌ڵاتی) له کۆمه‌ڵه زیاتر بوو و له باری سیاسیه‌وه کۆمه‌ڵه ی به ره‌قیبی
خۆی ده‌زانی و بایه‌خێکی ئه‌وتۆی به هه‌ۆلدان بۆ لێک حاڵی بوون و وتویژ له
گه‌ل کۆمه‌ڵه نه‌ده‌دا و شه‌ڕ فروشی ده‌کرد. له گه‌ل گوروه و ڕیکخراوه‌ی
وه‌ک په‌یکار و چریکیش هه‌ر توند ده‌جوڵاوه. وه‌ڵامی نوسراویه‌کی ڕیکخراوی په‌یکاری
که به ڕابه‌ری حیزبی دیموکرات قسه‌ی ناشیرینیان کوتبوو به آڕ. پی. جی.
دایه‌وه و له شاری بۆکان سێ (3) که‌س له پێشمه‌رگه‌کانی په‌یکاریان شه‌هید کرد.
هه‌ر له دیموکراسی روژئاوادا بیل كلینتون سه‌رۆک کۆماری پێشوی ولاته یه‌ک
گرتووه‌کانی ئامریکایان له سه‌ر په‌یوندی له گه‌ڵ خانمی مونیکاله‌وینسکی چی پێ
کرد، به بێ ئه‌وی که‌سێک هه‌ڕه‌شه‌ی لێ بکرێت.
یان چیان به جورج ده‌بلیو بوشی له سه‌ر درۆ کردنی له سه‌ر چه‌کی ناوه‌کی
عیراق کرد. ڕوژانه خه‌لک له شه‌قامه‌کان و ڕادیو و ته‌له‌ویزیون و ڕوژنامه‌کانی
ئامریکا و ئه‌روپا به هوی جۆراجۆره‌وه جنیو و قسه‌ی ناشیرین به دسه‌ڵاتداران ده‌ده‌ن
که‌سیش له به‌ر ئه‌وه ناده‌نه به‌ر آر. پی. جی.
حیزبی دیموکرات هاوکات که له گه‌ڵ هیزه‌کانی ناو شوڕشی کوردستان
له‌و سه‌ر ده‌مه‌دا زۆر توند ده‌جوڵایه‌وه به‌رانبه‌ر به جمهوری ئیسلامی نه‌رمی
زۆری نیشان دا به‌ڵام بی ئاکام بوو. له گه‌ڵ به‌نی سه‌در سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵاتوی
جمهوری ئیسلامی و ریکخراوی موجاهه‌دینی خه‌ڵکی ئیران که جاریک بۆ نموونه ده‌دانیان
به سه‌ر مافی ڕه‌وای گه‌لی کورددا نه‌نا دۆستایه‌تی گه‌رمی ده‌کرد.
دسته‌ی دژ به کۆمه‌ڵه له نیو حیزبی دیموکرات‌دا ئه‌وه‌نده به هیز بوون
که توانیان بڕیاری شه‌ڕی سه‌راسه‌ری له کۆبۆنه‌وه و کونگره‌کاندا
په‌سند بکه‌ن. که‌سانێک له ڕابه‌رانی حدکا پێیان وابوو له‌ناۆبردنی کۆمه‌ڵه ده‌بی
له شاخ یه‌ک لایی به‌کریته‌وه چون سبێنی ئه‌و کاره‌یان له شار پێ نا‌کرێت.
له‌کاتی شه‌ڕی ناوخۆیی نیوان کۆمه‌ڵه و حدکا له یه‌کیک له ناوچه‌کانی
کوردستانی ژیر ده‌ستی ئیران سوپای پاسداران په‌یوندی له گه‌ڵ یه‌کێک له
کادره مه‌سئوله‌کانی حدکا گرتبوو و وتبویان که سوپای پاسداران حازره حدکا له
باری نیزامی، مالی و دوکتور و ده‌رمانه‌وه سه‌باره‌ت به شه‌ڕ له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه
یارمه‌تی بدات. ئه‌و "کادره‌مه‌سئوله‌ش" بۆ خۆی ئه‌و یارمه‌تییه‌ی پێ خۆش
بوو به‌ڵام کاتیک به په‌یامی بێ سیمی پرسیاری له ده‌فته‌ری سیاسی خۆیان کرد بوو به
خوشیه‌وه ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ڵوێستێکی ئوسۆلی گرتبوو و وڵامی ئه‌و
"کادره مه‌سئوله‌ی" به ناوه‌رۆکێکی ئاوا دایه‌وه: " کاک ... تکایه
بۆ هه‌ڵوێستی حدکا له‌و باره‌وه گۆڤاری کوردستان ژماره... بخوێنه‌وه".
که‌سانیک که له حیزبی سیاسی‌دا خه‌بات ده‌که‌ن سه‌ره‌ڕای
هه‌موو چالاکی و رابردووی پڕ له شانازی وه‌ک هه‌موو كه‌سیکی سه‌ر زه‌وی که له
ئاسمانه‌وه نه‌هاته‌بێت ده‌توانێت و مومکینه‌له گه‌وره تا چکۆله هه‌ڵه
به‌کات. (دیاره تا چکۆله‌تر بێت باشتره). به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرینگه چونیه‌تی
هه‌ڵسو که‌وت کردنه له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه که کراوه و چه‌نده ڕیز بۆ ئه‌و
خه‌ڵکه داده‌نرێت که بڕوا و متمانه‌ی خۆیان داوه به‌و که‌سایه‌تیه و یان ئه‌و
حیزبه. ئه‌و که‌سانه که هه‌ڵه‌ێ گه‌وره ده‌که‌ن به‌ڵام بۆ خۆیان به بێ
ئه‌وه‌ێ که‌س پێیان به‌ڵی ده‌دانی پێدا ده‌نێن و داوای لێ بوردن له خه‌ڵکی
خاون متمانه ده‌که‌ن، خه‌ڵکیش دڵیان فراوانتر و ئاواڵه‌تر ده‌بیت و زۆر به
ئاسانی لێیان ده‌بوورن و له وانه‌یه جارێکی تریش شانسیان به‌ده‌نێ و دیسانه‌وه
و دووباره متمانه‌ی خۆیانیان به ده‌ن به ئه وان.
به‌ڵام ئه‌و که‌سایه‌تیه
یان حیزبه‌ی که هه‌ڵه‌ی چکؤله‌ش ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن له ئه‌ندامان و خه‌ڵکی خاون
بڕوا و متمانه بێشارنه‌وه، و به‌و شێوه‌یه ڕیز له خه‌ڵک ناگرن،
به حه‌ق متمانه‌ی خه‌ڵک له ده‌ست ده‌ده‌ن. که‌سێك یان حیزبی که هه‌ڵه‌ی چکۆله
بشارێته‌وه و بو پێش گرتن له دوو پات بوونه‌وه‌ی به ئاشکرا و ڕاشکاوی له گه‌ڵ
خه‌لک باسی نه‌کات و له خۆی ڕخنه بۆ پێش چوون نه‌گرێت داخوا له هه‌ڵه‌ی
گه‌وره‌دا چ بکات؟
حیزبه‌کانی ڕوژهه‌ڵاتی کوردستان به تاێبه‌ت ئه‌و
حیزبانه که دوای ڕوخاندنی ڕژیمی پاشایه‌تی له ئیران له ساڵی 1357 هه‌تاوی و له
ڕاوستان له به‌رانبه‌ر هێرشی جه‌نایه‌کارانه‌ی جمهوری ئیسلامی‌دا ده‌وری به‌ر
چاویان گێراوه، له گه‌وره تا چکۆله، وه‌ک هه‌ر دوو به‌شه‌ی حیزبی دیمکرات، هه‌ر
دوو به‌شه‌ی کۆمـه‌ڵـه، خه‌بات، پژاک، پارتی ئازادی کوردستان و ئه‌و حیزب و
ریکخراوانه که له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا پیک هاتون ده‌بێت له‌و بڕوا و متمانه‌ی ئه‌و
به‌شه له خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌ندامانیان که به ئه‌وان ده‌درێت وه‌ک گلێنه‌ی
چاو پارێزگاری بکه‌ن و ناو به ناو له گه‌ڵ خه‌ڵکی خاوه‌ن متمانه‌ی خۆیان په‌ێمان
تازه بکه‌نه‌وه.
خه‌ڵکی کورد بۆ وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی و ئستقلال هه‌ر ده‌م به پێ تێگه‌ێشتنی
ئه‌و سه‌ر ده‌مه‌ی خۆی و به جۆریک که بۆی کرابێت له ژێر ناو و ئاڵای جۆراجۆردا
خه‌باتی کردووه وله‌و ریگا دوور و درێژه‌دا خوێنی زۆری داوه‌و تاڵی و سوێری و ده‌ربه‌ده‌ری
زۆری چیشتووه.
ته‌نیا ئه‌رکی سه‌ر شانی تاکه‌که‌س
نێه که باسی چاکه و خراپه‌ی ئه‌م و یان ئه‌و حیزب و که‌سایه‌تی یه بکات، به‌ڵکو
خه‌ڵکی کورد له هه‌موو مه‌نته‌قه‌دا به گشتی و له روژئاوای کوردستان، بنه‌ماڵه‌ی
شه‌هیدان، پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان و ئه‌ندام
و لایه‌نگرانی حیزبه‌کانه به تاێبه‌تی ده‌بێت ئه‌و کاره به به‌رده‌وامی
و روژانه به‌که‌ن. چاک بوون، خوشه‌ویست
و جی متمانه‌ی خه‌ڵک بوون شتێکی یه‌ک
جار بۆ هه‌مێشه و داێم نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆشه‌وێستییه و جی متمانه بوونه
وه‌ک هه‌موو شتێکی تر خزمه‌ت نه‌کرێت و تازه نه‌کرێته‌وه کۆن ده‌بێت و له ڕه‌ۆتی
زه‌مانه‌دا له حیزب و که‌سایه‌تیش وه‌ر
ده‌گیری‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت بڕوێنه پێشتر و خه‌ڵکی کوردێس وه‌ک زۆربه‌ی هه‌رزۆری
خه‌ڵکه‌کانی دونیا لانی که‌م، یه‌ک جار بۆ هه‌میشه له سته‌می نه‌ته‌واێه‌تی
ڕزگار بیت، ده‌بێت نه ته‌نیا که‌م کۆریه‌کان نه‌شارینه‌وه به‌ڵکو زۆر به
ڕاشکاوی و ئاشکرا باسیان لی بکرێت و به شێویه‌ێکی زانستێانه و دوور له غه‌ره‌ز
و به دڵسۆزی به‌درێنه به‌ر باس و لێکۆڵێنه‌وه. له‌وانه‌یه هه‌ندێک که‌س ئه‌م
کاره یان پێ کای کۆن به با کردن یان کولانه‌وه‌ی زامی په‌ترو به‌ستوو بێت
به‌ڵام به ڕای من زامه‌کان په‌ترویان نه‌به‌ستوه به‌ڵکو له بنه‌وه هه‌ر چڵک و
زوخیان تێدایه و به هۆی چه‌سپی زه‌خمه‌وه
ته‌نیا ئێستا ڕێ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان نییه و ئه‌گه‌ر مه‌جالیان بۆ به ره‌خسێ له
وانه‌یه زۆر قۆلتر له جاران سه‌ر هه‌ڵ ده‌نه‌وه. دره‌نگ یان زوو ئه‌م
کاره پێویسته و ده‌بی به ئاشکرا بکرێت بۆ
ئه‌وه‌ی که ئه‌رکه‌کانی داهاتوو له ده‌سکه‌وت و هه‌ڵه‌کانی پێشوو به باشی که‌ڵک
وه‌ر گرێت. هه‌ر دوو حدکاکه و هه‌ر دوو کۆمه‌ڵه‌که هه‌موویان پیکه‌وه یان
دوو دوو یان هه‌ر حیزبه‌ی به ته‌نیا ده‌بێ به خه‌ڵکی کوردستان بڵێن هۆی شه‌ڕی
ناۆخۆییان چ بوو و شه‌رت و زه‌مانه‌تی ئه‌وی که شتی وا له داهاتودا ڕوو نه‌دات
چیه؟
شه‌رتی جێ بڕوا بوونی ئه‌م چه‌شنه لێکۆڵینه‌وانه ئه‌وه‌یه که هه‌ر
حێزبێک له پێشدا له‌هه‌ڵه و که‌م و کۆڕیه‌کانی خۆیه‌وه ده‌ست پێ بکات و پاشان
باسی لایه‌نی تریش بکات.
به‌م جۆره، جورئه‌ت و شه‌هامه‌تی به ئه‌ستۆ گرتنی کاری چاک و خراپ ده‌بێته
فه‌رهه‌نگ و ڕه‌واجی پێ ده‌درێت و گه‌شه ده‌کات. ڕابه‌ری لێ وشاوه و جه‌سور
خۆشی و شادی سه‌رکه‌وتن له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب خۆی به‌ش ده‌کا
و به‌شی هه‌ره زۆری غه‌م و په‌ژاره‌ی شکست و خه‌ساره بۆ خۆی هه‌ڵ ده‌گرێت.
26-05-2007
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar