»زه‌بر و زه‌نگ وه‌ک شێوازی »شۆڕشگێڕانه"
ره‌زا موسته‌فاسوڵتانی
ریئالیسته‌کان (واقیعگه‌راکان) شێوازیکی ئاکتیڤ و
شوڕشگێڕانه‌ی دوور له زه‌بر و زه‌نگ هه‌ڵده‌بژێرن. کۆمه‌ڵێک هۆ و ده‌لیلی
ئیخلاقی بۆ دووری کردن له به کار هینانی زه‌بر و زه‌نگ هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و
پرینسیپه ئیخلاقیه جوانانه به ده‌گمه‌ن سه‌رنجی که‌سانی ده‌ره‌وی ده‌سته‌ی
خاوه‌ن باوڕ به‌و پرینسیپانه بۆ لای خۆی راده‌کێشێت. لیره‌دا تێده‌کۆشم به کورتی
هۆ و سه‌به‌به سه‌ره‌کیه‌کانی ستراتیژی دووری له زه‌بر و زه‌نگ تا ئه‌و جێگایه
من تێ گه‌ێشتوم باس بکه‌م. ده‌لیله ئیخلاقیه‌کان بۆ من زۆر گرینگن به‌ڵام له‌م
نوسراوه‌دا زۆر به کورتی باسیان ده‌که‌م. ڕه‌خنه له چه‌ند جوڵانه‌وه‌ی جۆراجۆر
له‌م نوسراوه‌دا په‌لاماری شه‌خسی بۆ سه‌ر هیچ ده‌سته و که‌سایه‌تێک نییه، به‌ڵکو
ڕه‌خنه‌یه‌کی به‌جێ و ڕه‌وای نه‌زه‌رییه. ڕه‌خنه له میتۆد و تیئوری به‌شێکی زه‌روری
و پێویستی به‌رده‌وام بوونی پێشکه‌وتنه و مه‌رجی هاوکاریش له‌بارتر ده‌کات.
کۆمۆنیسته‌کان و ئانارشیسته‌کان
زۆر قابیلی تێگه‌یشتنه که مارکسیست- لنینیسته‌کان له
سه‌ده‌ی 1900 دا خه‌باتی سه‌ربازی و چه‌کداریان د‌ژی کۆمه‌ڵگای بورژوایی هه‌ڵبژارد.
له به‌ر ئه‌وه تیئوری ئه‌وان بۆ دامه‌رزاندنی کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستی له سه‌ر
دیکتاتۆری ده‌وڵه‌ت و حیزبی خۆیان (دیکتاتۆری پڕولیتاریا) و تێروری "د‌ژی
شۆرش" بنیات نرابوو.
به‌ڵام دیکتاتۆری له راده به‌ده‌ری ده‌وڵه‌تی ستالین
زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له تیئوری مارکسیستی ده‌وڵه‌ت دا. جوڵانه‌وه خه‌ڵکییه‌کان
له ساڵی 1989 له ئوروپای ڕۆژهه‌ڵات و چین و ریفرمه‌کان له سوڤیه‌ت زیاتر تیئوری
مارکسیستی ده‌وڵه‌تی( ده‌وڵه‌تیک سێحراویی و قابیل په‌رستن) خسته ژێر پرسیاره‌وه.
تیئوری خه‌باتی سه‌ربازی و چه‌کدارانه بۆ گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگایه‌کی سوسیالیستی و
کۆمۆنیستی له زۆر لاوه چوته ژێر پرسیاره‌وه و پێویستی به لێکۆڵینه‌وه وهه‌ڵ
سه‌نگاندنه‌وه هه‌یه.
چۆنه وا که‌سانێک ناوی ئانارشیست له خۆیان ده‌نێن و لایه‌نگیری
له به کار هێنانی زه‌بر و زه‌نگ و توند و تیژی له خه‌باتی خۆیاندا ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت
ئیستاش له چالاکی خۆیاندا توند و تیژی به کار دێنن؟ خه‌بات به شێوازی توند و
تیژانه له گه‌ڵ دووری کردن له هه‌ر چه‌شنه ده‌وڵه‌تێک، له‌گه‌ڵ لێکۆڵینه‌وه
له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و د‌ژ بون به میلیتاریسم که ئانارشیسته‌کان بڕوایان پێیه
نایه‌ته‌وه.
ئانارشیسته‌کان له هه‌بوونی ڕق و توڕه‌یی و هه‌ستی خه‌باتکارانه،
بێزاری و بێتاقه‌تی له سته‌م و چه‌وساندنه‌وه حه‌قیان به‌ده‌سته. ئه‌وان به
پێچه‌وانه‌ی به‌شگه‌لێکی زۆر له ناۆ جوڵانه‌وه‌کانی سوڵح، ژینگه، کریکاری، ژنان،
خویندکاران و ... به چاکی له پێویستی خه‌باتی ڕادیکال هه‌ر ئیستا و هه‌ر لێره
جوان تێگه‌یشتوون، و ده‌زانن شه‌ڕ و خه‌بات زۆر له مێژه ده‌ستی پێ کردووه،
به‌ڵام خراپ له‌وه‌ی که چ ئامرازگه‌لیک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته تێگه‌یشتوون.
نا بۆ توندوتیژی به شێوازی کۆنه‌پارێزانه یان
شۆڕشگیڕانه؟
دژایه‌تیه‌کی کونه‌پاریزانه له گه‌ڵ زه‌برو زه‌نگ و
توند و تیژی هه‌یه که پاسیڤ بوون له به‌رانبه‌ر بێ عه‌داڵه‌تیدا په‌سه‌ند ده‌کات
و پڕوپاگه‌نده بۆ له فه‌رمان ده‌رنه‌چوون له به‌رانبه‌ر یاسادا ده‌کات.
تێڕوانینێکه ته‌نیا سه‌باره‌ت به‌وه که خۆت توند و تیژی به کار نه‌هێنی.
دژایه‌تیه‌کی شۆڕشگێڕانه له گه‌ڵ زه‌بر و زه‌نگ هه‌یه
که له به‌رانبه‌ر هه‌ر چه‌شنه زوڵم، سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کدا له ڕیگای هاوکاری
نه‌کردن له گه‌ڵ دام و ده‌ستگا و ساختاری زاڵم و چه‌وسێنه‌ردا به‌ربه‌ره‌کانی
ده‌کات. تێڕوانینێکه سه‌باره‌ت به‌وه که به یارمه‌تی ئامرازی دژبه‌ری
توندوتیژی وه‌ک هه‌ڵسه‌نگاندن، به‌هاگه‌لی بناخه‌یی، شێواز و ڕه‌فتاری مروڤایه‌تی
له گه‌ڵ توندوتێژی به‌ربه‌ره‌کانێ بکات.
گاندی زۆر باوڕی به‌وه هه‌بوو که هه‌میشه ده‌کرێت
ڕیگا چاره‌یه‌ک بۆ دووری کردن له توند‌و تیژی ببینرێته‌وه. گاندی کوتویه‌تی که
باشتره له به‌رانبه‌ر بێ عه‌داڵه‌تیدا به یارمه‌تی زه‌بروزه‌نگ به‌ربه‌ره‌کانێ بکرێت
تا به هۆی ترسه‌وه فه‌رمانه‌به‌ری بکرێت، و به شێوه‌یه‌کی پاسیڤ چۆکدابدرێت. گاندی
به شێوه‌ی دووری له توند‌و تیژی وه‌ک ئامرازی خه‌بات شۆڕشگێڕ بوو.
ڕوانگه‌یه‌کی ستراتیژیک
خه‌بات و چالاکی به شێوه‌ی ئارام و دوور له توند و
تیژی ناکرێت هه‌ر کات ئینسان که‌وته هه‌لومه‌رجێک که پێ وابو له‌وانه‌یه به
کار هێنانی توند و تیژی و زه‌بر و زه‌نگ "ئه‌نجام و ده‌سکه‌وتی چاکتر و
خێراتری" هه‌بێت ده‌ستی لێ هه‌ڵ بگرێت.
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی بمانه‌وێت تێ به‌کۆشین که کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و
گۆڕان به‌به‌ێن، ناکرێت له هه‌بونی به‌هشتی خه‌یاڵی له داهاتووی دووردا وه‌ک
ئامانجمان، و یان له توڕه‌یی و نائومێدی نزیکبینانه‌ی شه‌خسی خۆمان به هۆی زوو
نه‌گه‌ێشتن به ده‌سه‌ڵات و "ئامانج" وه‌ک هۆ و پێناسه‌که‌ری ره‌فتاری
توند و تیژی خۆمان و حیزبه‌که‌مانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ێن و که‌ڵک وه‌ر گرین.
ئیمه ده‌بێ بتوانین پرس و مه‌سه‌له‌کان هه‌م له کورت و
هه‌م له دوور ماوه‌دا و هه‌م له ئاستی تاکه که‌س و کۆمه‌ڵگادا بخه‌ێنه ژێر
چاوه‌دێری. ئیمه پێویستمان به ستراتیژیه‌ک هه‌یه که ئاکام و ئه‌رکی به‌ر پێ ئه‌مڕۆمان
له ئیستادا لێ وه‌رگرێن. ئیمه پێویستمان به هیچ دوکترینێکی تازه و له سه‌ر
به‌رد نوسراو و نه‌گۆڕ که ده‌بی وه‌ک کۆیله دوای که‌وین نییه. به‌ڵام پێویستمان
به ڕیبازێک که به تێگه‌یشتن و هه‌ستی وشیاره‌وه له هه‌لو مه‌رجی نوێ‌دا ته‌تبیق
بدرێت و پراکتیزه به‌کرێت هه‌یه.
ئامانجی ستراتیژی
ئه‌گه‌ر ئیمه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له سه‌ر ئه‌وه که به‌ردی
بناخه‌ی ئامانجمان ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ڕزگاری له دیکتاتوری ده‌وله‌ت
و هێزی نیزامی و خاونداری سه‌رمایه بڕوات، و به جێگای ئه‌وانه فیدارسێونگه‌لێکی
گشتی و به کۆمه‌ڵ که له ڕیگای پرینسیپه‌کانی دیموکراسییه‌وه به‌ڕێوه ده‌چن
دابنرێت، تا کۆمه‌ڵگا چ له بواری سیاسی و چ له بواری ئابوریه‌وه به‌ڕێوه ببرێت
یه‌ک ده‌نگین، سه‌رئه‌نجام ده‌گه‌ێنه دیاری کردنی ستراتیژی خۆمان له سه‌ر
چونیه‌تی پێش بردنی خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه. ئه‌و سێ کۆڵه‌که‌یه‌ی ژێرخانی
کۆمه‌ڵگا که برێتین له ده‌وڵه‌ت، هێزی نیزامی و خاونداری سه‌رمایه ده‌بێ له
ڕێگای خه‌باتی هاوبه‌ش و جه‌ماوه‌ریه‌وه لابرێن.
کۆمۆنیسته‌کان له‌م ستراتیژیه‌دا سه‌ر نه‌که‌وتن له
به‌ر ئه‌وه تێکۆشان یه‌کێک له‌و سێ کۆڵه‌که‌یه (خاونداری سه‌رمایه) له
ڕێگای به هێز کردنی ئه‌و دوو کۆڵه‌که‌که‌ی تره‌وه(هێزی نیزامی و ده‌وڵه‌ت) له
ناو به‌به‌ن.
سوسیالدیموکراته‌کانیش هه‌ر چه‌ند به به‌راورد له گه‌ڵ
کۆمۆنیسته‌کان ده‌سکه‌وتی سیاسی و ئابوری زۆر به نرخیان بۆ کۆمه‌ڵگای به‌شری به
ده‌ست هێناوه، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه ویستویانه ریفورم له هه‌ر سێ کۆڵه‌که‌که‌دا
بکه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ ساختاری بناخه‌یان ببرێت له‌و ستراتیژیه‌دا سه‌ر نه‌که‌وتوون.
ئه‌گه‌ر هه‌بوونی ئازادی ده‌ربڕینی بیر و ڕا و چاپه‌مه‌نی،
پێکهێنانی ڕیکخراوه، نه‌مانی هه‌ڵاواردن به هۆی جنس، ڕه‌گه‌ز، ئه‌تنیک و ره‌فتاره‌کانی
دیکه‌ی ئینسانه‌وه له ئامانجماندا هه‌یه، ئه‌وجا ڕێبازی ستراتیژیک بۆ خه‌باتی
سوسیالیستی ئازاد و دیموکراتیک (نه سوسیالیسی دیکتاتور) زۆر ئاشکراتر خۆی ده‌رده‌خات. ڕوخسار و ڕواڵه‌تی
ئامانج له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئامراز و شێواز بۆ گه‌ێشتن به ئامانج کاریگه‌ری
ڕاسته‌وخۆی هه‌یه.
بۆچی نا بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له توند و تیژی؟
بۆ ئه‌وه‌ی هێمنی و دووری له توند و تیژی وه‌ک شێوازی
خه‌باتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کاریگه‌ر و سه‌رنج ڕاکێش بێت، ده‌بێ ئه‌م
شێوازه بتوانێت له کرده‌وه‌دا له کێشه و ناکۆکیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگادا به‌جۆرێک
له گه‌ڵ توند و تیژی به‌ره‌وڕوو ببێته‌وه که سته‌م و سه‌رکوت و چه‌وساندنه‌وه
و توند‌و تیژی که‌م کاته‌وه.
ده‌نا ئه‌گه‌ر هه‌موو جارێک توندوتیژی له به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی
وا که خه‌باتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیاندا له شێوازی ئارام و دوور له توند
وتیژی که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنێت، کۆێله‌یی و شکست و ژێرده‌سته‌یی
به سه‌ر هه‌موو لایه‌نگرانی خه‌باتی ئارام و دوور له توند‌و تیژی داده‌سه‌پێت.
به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئاگایانه و به ئێنقه‌ستی توند و
تیژی فیزیکی له د‌ژ ئینسان، که له شکڵی ڕیکخراودا وه‌ک میلیتاریسم ناسراوه، وه‌ک
ئامرازی شۆڕش کردن نه‌چوته ژێر پرسیاره‌وه. به‌ر چاو بوونی توانایی و فره
لێهاتویی له به کار هێنانی توند و تێژی بۆ به ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات زۆر له
مێژه زه‌ره‌ر و زیانی توند و تیژی داشاردووه. ئه‌وجوره‌ی که پێویسته زه‌ره‌ر و
زیان و ده‌رئه‌نجامه‌کانی ململانێ و کێبڕکێ توند تیژی ڕیکخراو له ئاست ئینسان له
به‌ر چاو نه‌گێراوه و ئیمکانی دیتنه‌وه‌ی ئالترناتیڤی دیکه که‌وتووه‌ته
په‌راوێزه‌وه.
کاتێک توندوتیژی له ژێر ناوی "پارێزگاری له ده‌سه‌ڵات
و ئامانجی پیرۆز" وه‌ک ڕه‌وشت به دروست زانرا و به کار هێنرا، ده‌رگا بۆ
میلیتاریسم کراوته‌وه. ئه‌وکات له هه‌لومه‌رجێکی دژوار و قه‌ێرانی و پڕ له نیگه‌رانی
ره‌ئاکسیونی پارێزگاری له خۆ به که‌ڵک وه‌رگرتن له زه‌بر و زه‌نگ ده‌بێت به
قاعیده و ستراتیژی.
تێگه‌یشتن له که‌سێک یان گرووپێک له خه‌ڵک که دوای چه‌ند
ساڵ سته‌م و چه‌وساندنه‌وه و هه‌ژاریی و ناهه‌قی، توند و تیژی وه‌ک پاریزگاری له
خۆ و له مافه‌کانیان به کار بێنن هیچ دژوار نییه. ئه‌وه ره‌ئاکسیونێکی ته‌واو
سروشتییه و ته‌نانه‌ت قابیلی تێگه‌یشتنه له به‌ر ئه‌وه " توند و تیژی
دیسان توند و تیژی به دوای خۆێدا دێنێت" به‌ڵام هه‌ر دروست نییه.
گیر له‌وه‌دایه که تجروبه و مێژوو نیشانی داوه دوای
ماوه‌یه‌ک ستراتیژیک بۆ ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵات به هه‌ر قیمه‌تێک داده‌نرێت که
پارێزگاری جێگای خۆی ده‌دات به هێرش و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه. به هه‌مان ئه‌ندازه
که زه‌بر و زه‌نگ به کار ده‌برێت، سته‌مکار(به ئه‌نجام گه‌یه‌نه‌ری زه‌بر و زه‌نگ)
دڕنده‌تر و بێ ره‌حمتر ده‌بێت و هه‌ر چی به‌رفراوانتر سنوور و ئاسته‌نگه ئیخلاقیه‌کان
وه‌لاده‌نرین.
ده‌سه‌ڵات و هاوکاری
به کرده‌وه ده‌رهێنانی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر هاوکاری
بنیات نراوه، به بێ له به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که ده‌سه‌ڵاته‌که دیموکراتیک بێت
یان دیکتاتور، دادوه‌ر و عادیڵانه بێت یان ناعادیڵانه. جاروبار هاوکاریه‌که
دڵخوازانه‌یه و جاروباریش ئیجباری و داسه‌پێندراو. "ده‌سه‌ڵاتداران"
هاوکاری ئاکتیڤ له هه‌ندێک خه‌ڵک وه‌ک ئه‌ندامانی دام و ده‌ستگای هێزی نیزامی
و پۆلیس داواده‌که‌ن و به هاوکاری پاسیڤی خه‌ڵکه‌کانی ده‌ره‌وی دام و ده‌ستگای
سه‌رکوتگه‌ر ڕازی ده‌به‌ن.
هیتلێر، موسولینی،خۆمێنی، سه‌دام حوسێن و ئه‌حمه‌دی نژاد
هه‌ر وه‌ک من و تۆ بی ده‌سه‌ڵات ده‌بوون (ده‌بن)
ئه‌گه‌ر خه‌ڵک گوێڕاێه‌ڵی بڕیاری ئه‌وان نه‌بۆایه‌ن( نه‌بن). هاوکاری هه‌ندێک گرووپ له نێو خه‌ڵکدا وه‌ک سه‌رباز و پاسدار و
پۆلیس گرینگتره چونکه ئه‌وان ده‌توانن خه‌ڵکیتر مه‌جبور به هاوکاری له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات
بکه‌ن.
هه‌ر بۆیه دیسیپلین و نه‌زمی توند و ده‌سه‌ڵات له لای
هه‌ندێک که‌س له نێو ئه‌واندا کۆ ده‌بێته‌وه و گوێڕایه‌ڵی و له فه‌رمان ده‌رنه‌چون
ده‌بێت به شتێکی زۆر ئاسایی و عادی. به بێ هاوکاری کریکار، جوتیار، کارمه‌ند،
خوێنده‌وار، نامه‌به‌ر، شۆفیر و... ده‌سه‌ڵاتداران ناتوانن قه‌ت ده‌سه‌ڵاتی خۆیان
به کار بێنن و دایسه‌پێنن.
ئه‌م ڕاستییه نه‌ک ته‌نیا له وڵاتانێک که دیکتاتور
حوکم ده‌کات به‌ڵکۆ بیگۆمان له‌و جیگایانه‌ش وا خه‌ڵک داوای نفوز و کاریگه‌ریی له
سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن هه‌ر موعته‌به‌ره. ئه‌م ڕاستییه له وڵاتانی ئوروپای
ڕوژئاوا که به هۆی جوڵانه‌وه‌ی به‌رین و دیموکراسی‌خوازی خه‌ڵکه‌وه مافگه‌لێک وه‌ک
مافی مانگرتن، ڕێکخراوه، سه‌ربازی کردن به بێ چه‌ک، ده‌نگ دان، ئازادی مه‌زهه‌ب
و ده‌ربڕینی بیر و ڕا و چاپه‌مه‌نی، ئاگادار بونی سه‌ندیکا و ئتحادیه له پلان و
به‌رنامه‌ی خاون کار به پێ یاسا به شێوازێکی زۆر ڕوون و ئاشکرا به‌رچاو ده‌که‌ون.
مافگه‌لێکی بناخه‌یی و سه‌ره‌تایی که ئه‌مڕۆ له یاسای بناخه‌ییدا نوسراون پێشتر
خه‌ڵک له سه‌ریان سزا ده‌دران.
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک سه‌ره‌ڕای سزای زیندان، دراویی(پوڵ و
پاره)، بڕیبی ئه‌ندام وئه‌شکنجه و ئازار به نافه‌رمانی و هاوکاری نه‌کردنی
خۆیان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات توانیویانه ئه‌و مافانه بۆ خۆیان دسته‌به‌ر بکه‌ن و به
سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا دایانسه‌پێنن. به‌ڵام ئه‌و‌سا هه‌ر وه‌ک ئیستا ده‌سه‌ڵاتداران
بۆ ڕاگرتنی هه‌رچی زیاتری ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی خۆیاندا، به شێوه‌ی جۆراوجۆر تێده‌کۆشن
له ژێر ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵک بخزێن.
به‌ڵام به زانیاری له سه‌ر که‌ڵک وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتداران
له هاوکاری خه‌ڵک( وه‌ک هێزی سه‌ره‌کی و سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات) له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران،
ده‌گه‌ێنه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته که ئێمه ده‌بی له پێشدا له لایه‌ک له سه‌ر
ئه‌وه گرووپ و که‌سه‌کانی نێو ئه‌رته‌ش و پۆلیس و دام و ده‌ستگای سه‌رکوت( وه‌ک
به‌شێک له خه‌ڵک) که بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ده‌ستووری ده‌سه‌لاتداران له گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتداران به شێوه‌یه‌کی ئاکتیڤ هاوکاری ده‌که‌ن و له لایه‌کیتره‌وه
کۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵک که به گوێڕایه‌ڵی خۆیان به شێوه‌یه‌کی پاسیڤ
له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران هاوکاری ده‌که‌ن، ته‌ئسیر دانێن نه‌ک ده‌سه‌ڵاتداران.
که وابو له ڕاستیدا ئه‌م بۆچونه بۆ خۆی له د‌ژی به‌کارهێنانی
زه‌بر و زه‌نگ وه‌ک ئامرازێکی پێشکه‌وتنخواز ده‌دووێت. ئه‌گه‌ر زه‌برو زه‌نگ بۆ
"خستنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات" به کار هێنرا له باشترین وه‌زعدا ژماره‌یه‌کی
که‌م له ئاڵوگۆری ستروکتووری که به قازانجی خه‌ڵک بێت، به ده‌ست ده‌هێنرێت.
به‌ڵام به پێچه‌وانه
ڕیسک و مه‌ترسی گه‌نده‌ڵ بوونی ده‌سه‌ڵاتداران یان به هۆی "دڵگیر بوونی ده‌سه‌ڵات"
یان به هۆی پارێزگاری له پله و مه‌قامی خۆ له به‌رانبه‌ر تێکۆشانی که‌سانیتر
بۆ داگیر و زه‌وت کردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان یه‌کجار زۆره، هه‌روا که مێژوو تا
ئێستا زۆر نموونه‌ی تراژیک و دڵته‌زێنی نیشان داوه.
ده‌سه‌ڵاتداری تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌ێشتو هه‌میشه به
به‌کارهێنانی زه‌بر وزه‌نگ له ده‌سه‌ڵاتی دیفاع و پاریزگاری ده‌کات. په‌لامارده‌ران
بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات یان وه‌ک ئاژاوه گێر و نه‌یاری ناوه‌کی(ناو وڵات یان حیزب
خۆیی) و یان وه‌ک دوژمنی ده‌ره‌کی و لاوه‌کی (حیزب و وڵاتانی دیکه) له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه
ناو ده‌برێن.
پله و مه‌قامی ده‌سه‌ڵاتداران له ناو حیزب و ده‌وڵه‌ت
دا ده‌بێته بناخه‌ی "سیاسه‌تی باوڕمه‌ندو وفادار" و زۆر به ئاسانی به‌شێک زۆر له که‌ره‌سته و
توانایی خۆیان بۆ پێشگیری کردن له به ئه‌نجام گه‌یاندنی "پیلانی د‌ژی شۆڕش و
د‌ژی سیاسه‌ته‌کانی حیزب" به کار ده‌به‌ن. هه‌رچی زیاتر له گه‌ڵ راوستان و
به‌رگریی د‌ژی زه‌بر و زه‌نگ به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه و هه‌رچی زیاتر بیانه‌وێت ده‌سه‌ڵات
لای خویان ڕاگرن، به هه‌مان ئه‌ندازه ئاماده‌ی به‌کارهێنانی زه‌بر و زه‌نگ ده‌بن.
ئه‌گه‌ر ئانارشیستێک بڵێت: حوکمه‌تی تازه‌مان پێویست
نییه و هه‌موو حوکمه‌ته‌کان ده‌بێ له‌ناو ببرێن. چی؟
هیچ ئانارشیستێک نابی پێ وابێت که به که‌ڵک وه‌رگرتن
له هه‌ندێک زه‌برو زه‌نگ و کوشتنی چه‌ند سیاسه‌تمه‌دارێک ده‌کرێت ده‌وڵه‌ت له
بێن ببرێت. له‌وانه‌یه باریکاد و سه‌نگه‌ر گرتن( له سه‌ده‌ی 1800 زایینی‌دا له
لایه‌ن مارکس و ئنگلسه‌وه به هۆی ده‌سه‌ڵاتی میلیتاری ده‌وڵه‌ته‌وه وه‌ک ئیمکان
و ڕیگای شۆڕشگێڕانه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرا) و یان به‌رد هاویشتن هه‌ندێک ده‌سکه‌وت و
سه‌رکه‌وتنی سنوورداری لێ بکه‌وێته‌وه.
به‌ڵام زۆر گرینگه که تێ بگه‌ێن تاکتیکی چوونه سه‌نگه‌ر
ته‌نیا به‌شێک له ململانی فیزیکییه بۆ ده‌سه‌ڵات و ئه‌گه‌ر بارودۆخی سیاسی ئیجاب
بکات و پێویست بێت ده‌وڵه‌ت پۆتانسێه‌لێکی یه‌کجار زۆری بۆ به کار هێنانی زه‌بر و
زه‌نگ هه‌یه و ملیتار و پۆلیسی ده‌وڵه‌ت له باری ته‌کنیک و مادی و که‌ره‌ستێیشه‌وه
به ته‌واوی ده‌ستی باڵایان هه‌یه.
ئانارشیستێک که ده‌ێهه‌ویت به زه‌بر و زه‌نگ به‌ره‌نگار
ده‌وڵه‌ت بێته‌وه ده‌بی ببێت به سه‌ربازی سوپایه‌ک. هێزی نیزامی و مه‌یل بۆ
کوشتن له ئه‌و سوپایه‌دا ده‌بی له هێزی نیزامی سوپایی ده‌وڵه‌ت زیاتر و به‌هێزتربێت.
ئانارشیسته‌کان که باوڕیان به زه‌بر وزه‌نگ و ململانی فیزیکی هه‌یه، ناچار ده‌بن
بچنه نیو بگره و به‌رده‌یه‌کی ئاڵۆز و ڕوو له زیاد بوون (هه‌ر وه‌ک ئه‌رته‌شی
سووری وڵاتانی ئوروپایی ڕۆژ هه‌ڵات تێ که‌وتن) هه‌ر چه‌ند له سه‌ره‌تای ده‌ست
پێکردنی خه‌باته‌که‌دا له ڕواڵه‌تدا ئامانجی سیاسی جیاوازیشیان هه‌بێت.
به ڕاشکاوی ده‌کرێت به‌گوترێت که زه‌بر و زه‌نگ وه‌ک
شێوازی راوستان و به‌ربه‌ره‌کانێ ته‌نیا ڕووی له پله و مه‌قامی ده‌سه‌ڵاته
له سه‌ره‌وه، به‌ڵام شێوازی خه‌باتی دووری له زه‌بر و زه‌نگ وانییه. شێوازی
دووری له توند و تیژی ڕووی له ئاڵوگۆڕ و هێنانه خواری ده‌سه‌ڵاته له بنه‌وه.
خه‌ڵک هه‌م
ئامرازه و هه‌م ئامانج له تێکوشان و خه‌بات د‌ژی ناهه‌قی کردن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه
و پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ له کۆمه‌ڵگادا. له ڕیگای هه‌ڵمه‌تی نافه‌رمانی جه‌ماوه‌ری
به‌ئاشکرا و به هێزه‌وه و خستنه ڕووی ئالترناتیڤی خولقێنه‌ر و بنیاتنه‌ر و وره‌به‌رزکه‌ره‌وه‌وه
ده‌کرێت خه‌باتێک به بێ زه‌بر و زه‌نگ و توند و تیژی ئاڵوگۆڕی ساختاری و ستروکتوری
له کۆمه‌لگادا به ده‌ست بهێنرێت.
زه‌بر و زه‌نگ ته‌نیا ده‌توانێت ئینسانه‌کان ناچار بکات
که ره‌فتاریان له گه‌ڵ زه‌بر و زه‌نگ یه‌کخه‌ن و به‌گونجێنن به‌ڵام ڕاوستانی به
بێ زه‌بر و زه‌نگ ده‌توانێت تێگه‌یشتنی ئینسانه‌کان بگۆڕێت. به بێ هاوکاری
له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتداران به ته‌نیا ده‌مێننه‌وه و له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ون.
ئامانج و ئامراز
یه‌کێک له کۆمه‌که گه‌وره‌کانی گاندی به مرڤایه‌تی
بردنه پێشی ئه‌و تیئورییه بوو که ئامانج و ئامراز به شێوه‌یه‌کی پێویست
له یه‌ک گرێدراون. مه‌به‌ستی گاندی ئه‌وه بوو که ناکرێت له ڕێگای به
کارهێنانی ترور، ئه‌شکنجه، شه‌ڕ و ناهه‌قی و ناعه‌دالتییه‌وه به‌رو کۆمه‌ڵگایه‌ک
بڕوی که ئازادی، سوڵح، دادوه‌ری و یه‌کسانی
تیدا بێت. به پێچه‌وانه کۆمه‌ڵگا پڕ ده‌بێت له ترور و ئه‌شکنجه و شه‌ڕ و ناهه‌قی.
دیاره ئه‌مه یاسا و ده‌ستوورێکی ساده و هاسان سه‌باره‌ت به په‌یوندی نیوان سه‌به‌ب
و ئاکام له هه‌موو کاتێک و به‌شه‌کانی خه‌باتدا نییه، به‌ڵام له درێژخایه‌ندا
و کاتێک که خه‌بات به هه‌موو کۆمه‌ڵگاوه په‌یوه‌ندی هه‌یه، ئیعتیباری هه‌یه.
ده‌توانیین له خۆمان پرسیار بکه‌ێن که به چ کۆمه‌ڵگایه‌ک
ده‌گه‌ێن ئه‌گه‌ر به کار هێنانی زه‌بر وزه‌نگ وه‌ک شێوازی ئاڵوگۆڕ قبووڵ
بکرێت؟ چۆن ده‌کرێت به بازنه‌ی خراپ و
دزێوی توند و تیژی و د‌ژی توند و تیژی کۆتایی بهێنرێت که ئیستا له
دونیادا حوکم ده‌کات؟
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌بی چۆن بێته پێش چاو ئه‌گه‌ر له‌وێدا
فێمێنیسته‌کان، کۆمۆنیسته‌کان، سوسیالیسته‌کان، ژینگه‌پارێزه‌کان، ناسیونالیسته‌کان،
سوڵح خوازه‌کان، ئانارشیسته‌کان، ئاژه‌ڵ پاریزه‌کان و ... بیانه‌وێت له توند و
تیژی وه‌ک شێوازی به‌رگریی و ڕاوستان له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا که‌ڵک وه‌رگرن؟
به‌هه‌مان ئه‌ندازه که جوڵانه‌وه‌یه‌کی به‌رهه‌ڵستکار
ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به ده‌ست بێنێت توند وتیژی ڕوو له خه‌ڵکی ناو جوڵانه‌وه‌که وه‌ک
نه‌یاری سیاسی، پێشبڕکێکار و "خائین" چاوه‌ڕوانکراو به ڕیبازی جوڵانه‌وه‌که
زیاتر به کار ده‌هێنرێت. ئه‌گه‌ر پێش گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌ست
پێ ده‌کات داخۆا سبه‌ینی چۆن وڵات پێکه‌وه ئیداره ده‌که‌ن؟ ( لێکترازان و پارچه
پارچه بوون و شه‌ڕه ناخۆییه‌کانی هێزه سیاسیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان
نموونه‌گه‌لێکی زۆر زه‌قن).
گرفتێکی گرینگ سیاسی له‌و ململانێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌وه‌یه
که زۆرتر هێزی میلیتاری (سه‌ربازی) حیزب و ڕیکخراوه‌کانه که میزانی سه‌رکه‌وتن
و پێش چونی سیاسی دیاری ده‌کات. ئه‌و سه‌رکه‌وتنه ده‌کرێت هیچ یان زۆر که‌م په‌یوندی
به ئه‌و سیاسه‌تانه‌وه که خه‌ڵک له
وڵات دا ده‌یانه‌وێت، هه‌بێت. یان ده‌کرێت سیاسه‌تی " ڕاست و دروست" سه‌رکه‌وتن
به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام هیچ زه‌مانه‌تێک بۆ ئه‌وه گروپێکی (له کوردستاندا تایفه‌یه‌کی)
باڵاده‌ست و چاوبرسی و تماکار هه‌وموو ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامان له ژێر ده‌ست
خۆیان نه‌نین و هه‌موو یان به‌شێکی زۆر له ئه‌و به‌ڵێنیانه‌ی به خه‌ڵکییانداوه
نه‌شکێنن، نییه. ئه‌وجا دووباره کاتی شۆڕشێکی تر دێته‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه به
چ ئامرازێک؟
به‌ڕاستی ده‌کرێت سوسیالیزم له ڕیگای شه‌ڕه‌وه دابه‌مه‌رزێت؟
پێداچونه‌وه به تیئوری شوڕش مارکس یه‌کێک به‌شه‌گرینگه‌کانی
پێداچوونه‌وه به مارکسیسم دایه. تیئوریزانی شه‌ڕی (Carl Von Calusewitz´ 1780- 18 نیزامی
پروس، به‌شێک له ئالمانی ئیستا، کارل ڤون کلاوسویتز ،(31
ده‌ڵێت: " شه‌ڕ درێژه و به‌رده‌وامی سیاسه‌ته
به ئامرازێکی تر".
له بنچینه‌دا هه‌ر هه‌مان بیر و تیئوریه که له سه‌ر
کۆمه‌ڵێک تیئوریزانی سیاسی و رادیکاڵ هه‌ر له مارکس و ئنگلسه‌وه بگره تا لنین،
مائو،چه‌گوارا و ڕژه ده‌بره کاریگه‌ری هه‌بووه. مارکس و ئنگلس که هه‌موو فه‌لسه‌فه،
سیاسه‌ت، ئابوری، مه‌زهه‌ب، ئیخلاق و خانه‌واده‌ی کۆمه‌ڵگای بورژوایییان زۆر بنه‌ڕه‌تی
دابووه به‌ر ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه، به‌لام له تیئوری شه‌ڕی کلاوسویتز وه‌ک
پسپوڕ و شاره‌زایه‌کی بێ لایه‌ن، که بوچونی ئاسایی ئه‌و سه‌رده‌مه
له سه‌ر تیئوری شه‌ڕی کلاسویتز بوو، که‌ڵک وه‌ر ده‌گرن.
ئه‌وه‌ی وا بۆ کلاوسویتز به مانای سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت و
شه‌ڕی ده‌وڵه‌ت بوو، مارکس و ئنگلس وه‌ک سیاسه‌تی چین (ته‌به‌قه) و شه‌ڕی چینایه‌تی
ته‌رجومه‌یان کرده‌وه. به‌ڵام وه‌رگرتنی به بێ ڕه‌خنه‌ی ئه‌و تیئوریه‌ی شه‌ڕ له
کلاوسویتز کاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆر گرینگی له سه‌ر بیر و ڕای گشتی و
روانگه‌ی ئایدیۆلۆژیکی ئه‌وان، که که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامرازی و شێوه‌ی سه‌ربازی
به‌شێکی ناوه‌ندی له سیاسه‌تی چینایه‌تی دایه، هه‌بوو. سه‌رنج ڕاکێش بوونی شێوه‌ی
خه‌باتی سه‌ربازی بۆ زووتر گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، تیزی دروست و به‌ناو بانگی
مارکسی "تیئوری و زانیاری بڕوات بۆ ناو خه‌ڵک ده‌بێت به هێز بۆ شۆرش"-
ی خسته په‌راوێزه‌وه.
لنین هه‌نگاویکی زۆر زلتر ده‌نێت. به ئیلهام وه‌رگرتن
له تیئوری شه‌ڕی کلاوسویتز، حیزب له جێگای ده‌وڵه‌تی کلاوسویتز داده‌نێت. شه‌ڕی
چینایه‌تی هه‌م پێویست ده‌بێت و هه‌م دادوه‌رانه. لنین ده‌ڵێت که "شۆڕش شه‌ڕه"
و سوڵحی جیهانی ته‌نیا له ڕیگای " شه‌ڕیکی شۆڕشگێڕانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه"
وه‌دی دێت.
ئامریکای لاتین
له ساڵه‌کانی 1960 زایینی له ئامریکای لاتین ئه‌و
تیئوریانه‌ی شه‌ڕ به هۆی شۆڕشی کوباوه گۆڕانکاری تازه‌یان به سه‌رداهات و
تیئوری شۆڕ‌شیان زۆر هاسان کرده‌وه. چه‌گوارا و ڕژه ده‌بره بیر و بۆچونه
تیئورییه‌کانی خۆیان گه‌شه پێدا. تیئوری ئه‌وان له سه‌ر فوکوس کردنی دسته‌یه‌کی
چه‌کداری شۆڕشگێر (کوانوی شۆڕش) له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان له ئامریکای لاتین بۆ ده‌ست
پێ کردنی شۆڕش به‌سه، پێ داده‌گرت. پێیان وا بوو له ڕیگای شه‌ڕی پارتیزانیه‌وه
شه‌رت و مه‌رجی ئوبژه‌کتیڤ (عه‌ینی) و سوبژه‌کیتڤ (زه‌هنی) بۆ شۆڕش ئاماده ده‌کرێت.
به پێ تیئوری فوکوس (فوکیسم)، مروڤ به هه‌بوونی ویست و
ئاره‌زوی شۆڕشگێڕانه و له ڕیگای "ڕێکخستن و ده‌ست پێ کردن و پێش بردنی شه‌ڕێکی
ناخۆییه‌وه" شۆڕش ده‌کات. شه‌ڕ
ئیستا ئیتر "درێژه‌ی" سیاسه‌ت
نییه به‌ڵکۆ " کرداری سیاسی باڵاده‌ست و بڕیارده‌ره". ئیستا ئیتر سیاسه‌ت نییه که دیاری ده‌کات که
شه‌ڕ بکرێت یان نا و ئه‌گه‌ر بکرێت به چ شێوه‌یه‌ک به‌ڵکۆ شه‌ڕه که دیاری ده‌کات
سیاسه‌ت چلۆن بێت. هه‌ر هه‌مان تیز و تیئوری کلاوسویتز وه‌رگیراوه و ته‌رجومه‌کراوه‌ته‌وه
به‌ڵام به مانای " شه‌ڕی چینایه‌تی وه‌دیهێنه‌ری سیاسه‌تی چینایه‌تییه".
تیئوری فوکوس له ئامریکای لاتین ئالترناتیڤێکی رادیکال
بوو بۆ جه‌وانانی مارکسیست – لنینیست که پێیان وابوو حیزبه کۆمۆنیسته‌کان پاسیڤ
و ریفورمیستن. حیزبی لنینی بوو به فوکوس
و لێبڕاوی پارتیزانه‌کان و شۆڕش ریبه‌رێکی " سیاسی- نیزامی" وه‌رگرت، که
شتێکی ته‌واو تازه بوو.
لنین و مائو هه‌ردووکیان له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی
حیزب به سه‌ر سوپای نیزامی پێیان داده‌گرت و پێیان وابوو که میلیتار ته‌نیا ئامێر
و ئامرازێکه بۆ حیزب. به‌ڵام له فوکیسم دا خه‌باتی سیاسی و چه‌کداری له یه‌ک
جیا ناکرێنه‌وه و هه‌ر به‌وجۆره به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شۆڕشیش ده‌بی به ڕێبه‌ری
سیاسی و نیزامی. ( هه‌موو حیزبه سیاسیه چه‌کداره‌کانی هه‌ر چوارپارچه
کوردستان که‌م و زۆر له کرده‌وه‌دا ڕیبه‌ری سیاسی و نیزامی‌یان هه‌یه).
پرینسیپی "سیاسی- نیزامی" به دوای بۆچونی
مارکسیستی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی پارتیزانی وه‌ک گرینگ‌ترین چالاکی له خزمه‌ت شۆڕشدا
هاته کایه‌وه.
میلیتاریسم
سه‌رچاوه سه‌ره‌کی ئاڵوگۆڕی میژویی به سه‌ر تیز و
تیئوری پیوندی نیوان سیاسه‌ت و شه‌ڕ هه‌ر له کلاوسویتزوه تا چه‌گورا له قه‌ناعه‌ت
و متمانه‌یه‌ک له نیو مارکسیسته‌کاندایه که دره‌نگ یان زوو شۆڕش روو ده‌دات.
متمانه به روودانی شۆڕش له گه‌ڵ وڵامێکی ناڕوون به پرسیاری چۆنییه‌تی
روودانی شۆڕش هه میشه پێکه‌وه ژیاون. به‌و جۆره مارکسیسته‌کان به‌رده‌وام
ناچار ده‌بن تێ بکۆشن مارکسیسم له ره‌وتی رووداوی میژویی جیاوازدا و له هه‌ل و
مه‌رجی سیاسی، ئابوری و کۆلتوری نوێ‌دا پیاده بکه‌ن. ئامراز سنوور بۆ ئامانج
داده‌نێت و کاری تێ ده‌کات و له پێشه‌وه ئامانج دیاری ده‌کات.
شه‌ڕی ناخۆیی وه‌ک ئامرازی نیزامی بۆ گه‌یشتن به
ئامانجی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، سوسیالیسم، له سه‌ر سوسیالیسم کارده‌کات و سنووری
بۆ داده‌نێت و بڕیاری له سه‌ر ده‌دات. چالاکی له شه‌ڕدا و قاڵب و فورمی ڕێکخراوه‌ی
نیزامی پێوندی و هه‌ل ومه‌رجی نوێ له نێو ئنسانه‌کاندا دروست ده‌کات. بیر و
بۆچونی پراگماتیکی و هیرارشی و دیکتاوری و
وه‌ک ئامیر چاو له کۆمه‌ڵگا و ئینسان کردن، دروست ده‌کات.
کاتێک ئینسان وا بیر ده‌کاته‌وه و یونیفورم له به‌ر ده‌کات
و پله و مه‌قامبه‌ندی و مۆدێلی ڕێکخراوه‌یی دوژمن بۆ خۆی هه‌ڵ ده‌گرێت، له
راستیدا دوژمن ئه‌و ئینسانه‌ی وه‌ک خۆی لی کردووه و سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێناوه.
کێ به راستی شۆڕشگێڕه؟
ئیمه ئه‌مڕو به‌ڕاستی زۆر پێویستمان به تیئوریه‌کی
پێشکه‌وتو بۆ شۆڕش کردن به بێ که‌ڵک وه‌رگرتن له توند و تیژی و زه‌بر و زه‌نگ هه‌یه،
به‌ڵام گه‌وره‌ترین کۆسپ نه‌بوونی زۆر به‌ر چاوی کردار و کرده‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌یه.
زۆر حیزب، رێکخراوه، گرووپ و ده‌سته وه‌ک کۆمۆنیسته‌کان، سوسیالیسته‌کان.
ناسیونالیسته‌کان، پارێزه‌رانی مافی مروڤ، ژن، منداڵ، سوڵح خواز، ئانارشیست،
سندیکالیست و ... خۆیان به شۆڕشگێر ناوده‌به‌ن.
زۆر له وانه بانگه‌وازی ئاڵوگۆڕی خێرا و ڕادیکال " پێش ئه‌وه‌ی دره‌نگ
بێت" ده‌که‌ن.
هه‌تا بڵێ شوڕشگێڕ زۆره و کرده‌وه‌ی شۆڕشگێرانه که‌م.
کرده‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه به بێ تیئوری کردارێکی هوشمه‌ندانه نییه، به‌ڵام تیئوری
شۆڕشگێڕانه به بێ کرده‌وی شۆرشگێڕانه به‌ر له هه‌ر شتێك چاکترین پاڵپشتی زۆڵم.
سته‌م، چه‌وساندنه‌وه و سه‌رکوته.
2008-11-16
سه‌رچاوه:
1)
By other means: from Clausewitz to Guevara: war,
revolution and politics in the Marxist tradition of ideas. Peralta, Amanda,
1990, University of Gothenburg, ISBN: 91-86320-21-1, URI: http://hdl.handle.net/2077/13577
2)
Handbok I civil
olydnad, av Per Herngren. http://ickevald.net/perherngren/handbokicivilolydnad.htm
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar