رووداوێکی نەخوازراو و دڵتەزین بوو بۆ هەموو غەمخۆریکی کورد. لە ناخی دڵەوە سەر خۆشی لە بنەماڵەی گیانبختکردوان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی بریندارەکانم هەیە. کەسێک بەسەرێ نەهاتبێت لە چاکترین حاڵەتدا تەنیا ئەتوانێت هەوڵێک بۆ تێگەیشتن لە بارگرانی هاتنەوەی تەرمی دوو برا، دوو جەگەرگۆشە... بە یەکجار بۆ بنەماڵەیەک بدات بــــەڵام قــــەد هـــەستی پــێ نـاکـات. بنەماڵەێ ئیمە دو جار هاتنەوە تەرمی دوو برا، دوو جەگەرگۆشەی بە یەکجار بەسەردا داسەپاوە (٢٥ ئاگوست ١٩٧٩ حوسین و ئەمین لە پادەگانی مەریوان، ٢٨ ژوئن ١٩٨١ ماجد و ئەمجەد لە زیندانی تەورێز)، بۆیە ئیمە هەم بە تێگەیشتن و هەم بە هەست و پێستەوە دەزانین ئیستا حاڵی بنەماڵەی گیانبەختکراونی ئەم کارساتە دەڵتەزین چۆنە.
تێکهەڵچوون لە سەر دار و درەخت و شتێ لەو بابەتە تەنیا جەرەقەیەک بووە بۆ تەقینەوی گرفتی گەورەتر و نادیار. بێ گومان راستەوخۆ و ناڕاستوخۆ دەستی داگیرکەرانی کوردستانی تێدا دەبینرێت.
کاتی بەد بە کارهێنانی ئەم رووداوە و لە فرسەت ئیستفادەکردن بۆ ئمتیازی پوپولیستی و موزایدەی سیاسی بە ”قازانجی“ مەیل و بووچۆنی سیاسی هیچ لایەک نییە. ئەگەر لە کورت ماوشدا ”قازانجێکی“ بۆ لایەنێک تێدا بێت دوای ئارام و هێوەربوونەوی دۆخەکە ”قازانج“ سەر ”مایەکەێ“ ئەخوات و هەموو لایەنێکی سیاسی و کورد بە گشتی بە پەرەسەندی متمانە بە یەکتر نەکردن زەرەمەند و داگیرکەران بەهرەمەند دەبن.
بەهرەمەندی بوونی داگیرکەران نابێت بکرێت بە پاساو بۆ قۆڵ لێ هەڵنەماڵین و بەرپرسانە نەچوون بە پیرایی کیشەکەوە. تەنیا بە راستگۆیی و بوێری دەکرێت پیلانی دوژمن پۆچەڵ بکرێتەوە و یەکگرتوویی و یەکریزی کورد کەمتر زەرەمەند بێت. حەق دەبێ بەگات حەقدار. وەک چەسپی سەر برین لە باری مادی و مەعنەوەی، ئەم کارەساتە بۆ بنەماڵەی گیانەختکراون قەرەبوو بکرێتەوە، هەوڵ بۆ داوای لێبوردنیان لێ بکریت، هەرچەند ئەستەمە و کات و کاری زۆری و بە حەوسەلەوی دەوێت.
بـــەڵــــــێ بۆ بەرپرسایەتی کردنی راست و تەواو لەم رووداوە نەخوازراوە، هەبوونی تێگەیشن بۆ تووڕەی خەلک و بنەماڵی گیانبەختکردوان و ڕەخنەی دڵسۆزانەی غەمخۆرانی کورد و کوردستان.
نـــــــە بۆ موزایەدی سیاسی و هەلپەرەستی و ناڕاستەخۆ کەوتن داوی پیلانی چەپەڵی داگیرکەرانی کوردستان، و نــــە بــۆ هێرش بردەنە سەر مەقەڕێ پێشمەرگە لە لایەن خەڵکەوە.
رەزا موستەفاسۆڵتانی ٢٦ ئاگوست ٢٠١٧
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar