ئــــاوات و ئـــارەزووی ڕەوای زۆر کـەسە کـە وڵاتـێـکی داگیـرکراو وەک بـاشور یان هەموو کوردستان هاوکات بە سەربەخـۆیی و بە رادەیـەکی زۆر بـەرچاو لە عـەداڵەت کۆمەڵایەتی بگات.
بـەڵام گـرێـدانی سـەربـەخـویـی و عـەداڵـەت کـۆمـەڵایـەتـی پـێـکەوە تـا ڕادەی، یـان هەر دووکـیان بە یـەکجار یـان هیـچـیان، ڕەوا نـییـە و لە گەڵ رەوتی واقـعی مـێـژویـی خـەبـاتـی مـروڤـایـەتـی نـایـەتـەوە.
سـەربـەخـۆیـی چـارەنـووسی کورد لە دەست داگـیرکەران دەردێـنـت و بـە کـۆمـەڵـگای کـورد بـە هـەر ئـەنـدازە لـە پـێـشکەوتـوویـی و تـوانـایـی فـیکری، سیـاسی، ئـابوریی و ...کـە ئـێـستـا هـەیـەتی دەسـپـێـرێـت.
بە دیـهێـنـانی عـەداڵـەت کـۆمـەڵایـەتـی کـێـشە نـەبـڕاوەو و بـەردەوامـی کـۆمـەڵانـی خـەڵـکـە بـۆ باشـتر کـردنـی ژیـانـیـان لە هـەمـوو بـابـەتـێـکـەوە.
ئـەگـەر بـکـرێـت ئـەو دووانـە شـانـبـەشـان یـەکـیـتـر بـڕۆنـە پـێـش زۆر بـاشـە بـەلام ئـەگـەر نـەکرا نـابـی کـاتـی لـەبـار بـۆ ئـەم یـان ئـەویـان بـە هـۆی ئـامـادە نـەبـوون یـان لاواز بـوونـی ئـەویـتـریـان لە دەسـت بـدرێـــت.
چـیمان دەوێـت شـتـێـکە، بـە پـێ هـەلـومـەرج و مـلمـلانـێ سـیاسـی بـەرژەوەنـدیـە جـیـاوازەکـان و زانـسـت و هـێـزی خـۆمـان چـی دەتـوانـیـن دەسـتەبـەر کـەێـن شـتـێـکیـتـرە.
رەزا مـوسـتەفـاسـۆڵـتـانـی ١٢-٠٧-٢٠١٧
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar