lördag 18 november 2017

ئایا کورد لەم قەێرانە سازکراوە سەرکەوتوو دێتەدەر؟

ئایا کورد لەم قەێرانە سازکراوە سەرکەوتوو دێتەدەر؟
 باس و شیکردنەوەی مەبەست و شێوازی جۆراجۆری پیلانگێری داگیرکەرانی کوردستان پێویست نییە. هەرکەس ڕزگاری کوردی پێخۆش بێت و کەمێک لە مێژووی کورد بزانێت کەم تا زۆر زانیاری لەو بابەتەوە هەیە.
ئەو مێژووە خوێناوەی دەبێ یەک شتی لە مێشکی هەموو لایەنگر و تێکوشەرێکی ڕزگاری کورددا چسپاندەبێت. کە برێتیە لە " پیلانگێری داگیرکەران و زەلهێزەکان لە دژی کورد لە هەر دەور و زەمانەیەکدا، بە هەر جۆریك کە بۆیان کرابێت" .
ئەگەر پێلانگێڕیمان لە لایەین دوژمنانەوە بە فەرز گرت و لێ دڵنیا و بێگومان بوین و فریوی قسەی ڕازاوە نەخۆێن و کردەوە بۆمان مەحەک بێت، ئەدەم ئەم پرسیارە دێتەگۆڕێ ئایا کۆرد لە دەورانی عەشیرەت و خێڵ دەرباز بووە و ئەتوانێت وەک میللەت خۆی لە ستەممی نەتەوایەتی یەکجار بۆ هەممیشە ڕزگار بکات؟
ئەگەر سەێری کێشەی نێوان هێزەسیاسیەکانی کوردستان دەکەێن زۆرتر وێدەچێت کە کورد سەرەڕای ئەوە کە بۆ دەربازبوون لە عەشیرەگەری و خێلەکی بوون هەنگاوی بەرچاوی ناوە بەڵام بۆ خۆڕێکخستن و گەیشتن بەو ئاستە کە لانیکەم لە ستەمی نەتەوایەتی ڕزگاری بێت هێشتا زۆر کاری فیکری ناوخویی ماوە. بۆ روونترکەدنەوەی مەبەست بە کورتی ئاماژە بە چەند نموونە لە ناکۆکی و یەکدەنگ نەبوون لە بەرانبەر دوژمنانی کورددا و تێکۆشانی هاوبەش بۆ ڕزگاری کورد لە نێوان هێزە سیاسیە سەرەکیەکانی کوردستان ئەکەم:
 پارتی و پ.پ.ک، پارتی و یەکیەتی، پارتی و گۆران، یەکیەتی و گۆڕان، کۆمەڵە و دیموکرات، پارچەکانی دیموکرات، پارچەکانی کۆمەڵە و ...
کاتێک لە مێدیای کوردیدا گوێ لە ژورنالیست، رووناکبیر، نووسەر، لێکۆڵەر، مێژووناس، مێژوونوس، کۆمەڵناس، ئابوریزان و نۆخبەی بوارەکانیتر دەگری و نووسراوەیان لێ دەخوێنیەوە بیر وڕای زۆر پێشکەوتوو و ئیمڕۆژی دەخرێتە بەرچاو. مادام کە وایە، کێ ئەم ناکۆی و جیاوازی نیوان بیروڕا لە گەڵ کردەوی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا لە کۆمەڵگای کوردیدا کەمتر دەبێتەوە؟ تاکێ حیزبە پاوەنخوازەکان ئەتوانن بە زۆری چەک و پارە ئەم وەزعە ڕاگرن؟ تا کێ رووناکبیری کورد بەم حیزبانە ئیجازە ئەداد ئاوا بۆیان بلوێت؟ تا کێ هەر سەروک حیزبی ئەتوانێت ژماریەکی بەرچاو لە چالاکان و دڵسۆزانی خەباتی ڕزگاریخوازی کۆمەڵانی کوردستان لە دەوری خۆ کۆ کاتەەوە و بەجێگای تێکۆشان بە سەریەکخستنی هەموو هێزەکان بۆ ڕزگاری بە کێشەی ناوەکیەوە سەریان قاڵ کەن؟ تا کی چالاکانی و دڵسوزانی ڕزگاری ئیجازە ئەدەن ئەو سەرۆکانە گاڵتە بە خۆێنی شەهیدان و کەم ئەندامان، ئارەقی زیندوان بەکەن؟
 یەکێک لە ئاسەوارەکانی ستەمی نەتەوایەتی کۆشتنی باوڕبەخۆیە لە ناو دڵی تاکەکاندا. بە سەدان کەس لە ناو پارچەکانی کۆمەڵەدا ئەناسم کە لە سەرۆکی حیزبەکەکانیان زۆر چالاکتر و دڵسۆزتر بوون بەڵام باوڕیان بە خۆیان نییە و هەر دەبی لە پشت ئەم یان ئەو سەروکەوە، کە ساڵهایە لێنەهاتویی خۆیانیان نێشانداوە، ڕاوستن. تا کێ؟
 ئەگەر ٣ تا ٤ سەروک لەو پەڕی فەقیری فیکری و سیاسی ( تەنانەت ئابوریشدا) ئەتوانن ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و کادرەکان دوای ٣٠ تا ٤٠ ساڵ خەبات ئاوا لە ناو خۆیانا بەش کەن و لە ئامانجی سەرەکی کە ڕێکخستنی خەباتی جەماوەری بۆ ڕزگارییە دوریان خەنەوە و تەنانەت بە حاڵ یەکتریش بدوێنن، دێ بۆ زەلهێزەکان و داگیرکەرانی کوردستان بەو هەموو ئیمکاناتی ماڵی و مەعنەویەوە نەتوانن کورد بەکەن هەزار پارچە ولە خەبات بۆ ڕزگاری دووریان نەخەنەوە؟
هەر کات ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی کورد، لە پێشیانەوە نوخبەی سیاسی و رووناکبیر، بۆ خۆیان خۆیان بە شیاوی ژیانێکی ئازاد (بە بەراورد لە گەل ژێردەستەیی ئیستادا) وەک گەڵانیتر زانی و سەربەخوییان بە خۆیان ڕەوابینی و یەکدەنگیان بەدەست هێنا، بە کەمترین خۆێنڕشتن لە ڕیگای خەباتی سیاسی، فەرهنگی، مەدەنی و جەمارەی لە چوارپارچەی کوردستان بە شێوەی جوراوجور دەتوانێت سەرەڕای هەموو هەوڵ و تێکوشانی داگیرکران و زەلهێزەکان بۆ دروستکردنی داعشەکان و فیداکرەندنی کورد و سازان لە گەڵ دەوڵاتانی تورکیە، ئیران، عێراق و سوریە سەربەخۆیی بەدەست بێنیت و خۆی خاوەنی دەسەڵات و سەروەت و سامانی خۆی بێت. لەو ڕیگایەدا هەموو کۆسپە ناوەکیەکانیش یەک بە یەک لە بەر پێشچوونی کورددا پاک کەنەوە. ئەگەر هێز سیاسیەکانی کوردستان لەم ڕێگایەدا هەنگاو نانێن یا هەنگاوی کەم و یان هەنگاوی خراپ دەنێن دەبا نەوەی نوی پشتیوانیان لێ نەکەن تا مەجبوور بن لە بەرژەوندی کۆمەڵانی کوردستاندا هەنگاو بنێن.
*بۆ درێژ نەبوونەوەی لیستەکە لە ناکۆکی نیوان هیزەسیاسیە گەورەکان لە گەڵ هێزەسیاسیە چکۆلەکان و... خۆمم بواردووە.
رەزا موستەفا سوڵتانی، ٧\٨\٢٠١٤ ستۆکهۆڵم

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar