ئـامـانـجـی کـۆماری سێـدارە ئیسلامی ئیران تێکدانی هاوخەباتی و هاودەنگی کوردی رۆژهەڵات و باشوری کوردستانە.
ناردنی مام جەلال لەم سەردەمەدا بە لە بەرچاوگرتنی باری ناتەندرستی مام جەلال، لە باری سایکۆلۆژیەوە وەک دووپات کردنەوەی ٣١ی ئابە، ئەمجارە لە لایەن یەکیەتی نیشتمانی کوردستانەوە.
نیشاندانی عەکسی مام جەلال لە گەڵ سەحراروودی تروریست (قاتڵی د. قاسملو) نیشاندەری قووڵایی قین و تووڕەیی و نگەرانی و ترسی کۆماری سێدارەیە لە هەستانەوی ئەمجارەی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
ئەرکی قورس و گرانی سەرشانی سەرکردەی سیاسی هەر دوو حیزبی دیموکرات لە رۆژهەڵاتی کوردستانە کە هاوکات تووڕەیی و رەخنەی توند و ئاشکرای خۆیان بەرانبەر بە یەکیەتی نیشتمانی دەبڕن، بــــەڵام نەخوازراو نــەکــەونـە داوی کوماری سێدارە و بە دووربینی و پشوودرێژی خۆیان پیلانی چەپەڵی جـەنـاتـەکـارانـی تـاران پـووچـەڵ کـەنـەوە. تـۆڵـە کـردنـەوە لە کـۆمـاری سێدارە دەبێ هەڵگێرێت بۆ کات و جێگای لەبار.
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar